close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

کرێکارانی ئێران؛ بەردەوام‌بوونی مانگرتن لە کارگە پیشەییەکان بۆ دووهەمین ڕۆژ

۳ گوڵانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۴ خولەکدا
ئەمڕۆ یەکشەمە ٣ی گوڵانی ١٤٠٢، مانگرتنی کرێکارانی پڕۆژەیی لە یەکەکانی پیشەسازی نەوت، گاز و پێترۆکیمیایی بۆ سێهەمین ڕۆژ بەردەوامە.
ئەمڕۆ یەکشەمە ٣ی گوڵانی ١٤٠٢، مانگرتنی کرێکارانی پڕۆژەیی لە یەکەکانی پیشەسازی نەوت، گاز و پێترۆکیمیایی بۆ سێهەمین ڕۆژ بەردەوامە.
کرێکارانی پڕۆژەیی کۆمپانیای موبین سەنعەت، کرێکارانی عایق‌کاری پێترۆکیمیایی کەنگان، کرێکارانی پڕۆژەیی کۆمپانیای پایا سەنعەت و کرێکارانی پڕۆژەیی کانگای مسی درالو لە کرمان بڵاو کردەوە و نووسیویانە ژمارەی ئەو کرێکارانەی لە بەشە جیاوازە پیشەییەکان پەیوەست دەبن بە هەڵمەتی بە ناو "١٤٠٢" لە زیاد بوون دایە.
کرێکارانی پڕۆژەیی کۆمپانیای موبین سەنعەت، کرێکارانی عایق‌کاری پێترۆکیمیایی کەنگان، کرێکارانی پڕۆژەیی کۆمپانیای پایا سەنعەت و کرێکارانی پڕۆژەیی کانگای مسی درالو لە کرمان بڵاو کردەوە و نووسیویانە ژمارەی ئەو کرێکارانەی لە بەشە جیاوازە پیشەییەکان پەیوەست دەبن بە هەڵمەتی بە ناو "١٤٠٢" لە زیاد بوون دایە.

ئەمڕۆ یەکشەمە ٣ی گوڵانی ١٤٠٢، مانگرتنی کرێکارانی پڕۆژەیی لە یەکەکانی پیشەسازی نەوت، گاز و پێترۆکیمیایی بۆ سێهەمین ڕۆژ بەردەوامە.  

یەکێتی ئازادی کرێکاران گرتە ڤیدیۆیەکی لە مانگرتنی کرێکارانی پڕۆژەیی سەرچەشمە بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی: "هەروەها کرێکارانی گرێبەستی کیومەرس داوودی لە مسی سەرچەشمە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر زیاد نەکردنی حەقدەستەکانیان لە ساڵی ١٤٠٢، دەستیان لە کار کێشاەتەوە و کارگەکەیان بەجێهێشتووە." 

دوا بە دوای ڕاگەیەندراوەی ئەنجوومەنی ڕێکخستنی ناڕەزایەتی کرێکارانی گرێبەستی نەوت کە پێنج ڕۆژ لەمەوبەر بڵاوی کردبووەوە، کرێکارانی پڕۆژەکە بە دوو داواکاری گشتی مانگرتنی بەکۆمەڵیان ئەنجامدا: زیادکردنی حەقدەست بە ڕێژەی ٧٩٪ و ٢٠ ڕۆژ کار کردن و ١٠ ڕۆژ پشوودان.

هەروەها سەرچاوە کرێکارییەکان کۆمەڵێک وێنە و گرتە ڤیدیۆیان لە پەیوەست بوونی کرێکارانی پڕۆژەیی لە مسی خاتون ئابادی کرمان، کرێکارانی پڕۆژەیی کۆمپانیای موبین سەنعەت، کرێکارانی عایق‌کاری پێترۆکیمیایی کەنگان، کرێکارانی پڕۆژەیی کۆمپانیای پایا سەنعەت و کرێکارانی پڕۆژەیی کانگای مسی درالو لە کرمان بڵاو کردەوە و نووسیویانە ژمارەی ئەو کرێکارانەی لە بەشە جیاوازە پیشەییەکان پەیوەست دەبن بە هەڵمەتی بە ناو "١٤٠٢" لە زیاد بوون دایە. 

لە دەستپێکی ئەم مانگرتنانەدا لە ٢ی گوڵانی ١٤٠٢، کرێکارانی پڕۆژەیی لە چەندین پڕۆژەی پیشەسازی نەوت، گاز، پێترۆ کیمیایی و فولاد لە عەسەلویە، دێهلۆران، کەچساران، کەنگان و …، لە ژێر ناوی "کەمپینی ١٤٠٢" بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر زیاد نەکردنی حەقدەست دەستیان داوەتە مانگرتن و کارگەکانیان بەجێهێشتووە.

هاوکات لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانی کرێکار کۆنفرانسی مەنشووری داواکاری لانیکەی حەقدەستی ڕێکخراوە پیشەیی و مەدەنییەکانی ئێران بە پاڵپشتی ٨٠ حیزب و ناوەند لە ئاڵمان بەڕێوە چوو.

چەند گرتەی ڤیدیۆیی لە کرێکارانی کۆمپانیای کارێن گوستەر بڵاو کراوەتەوە کە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر زیاد نەکردنی حەقدەستەکانیان لە ساڵی نوێ‌دا پەیوەست بوون بە مانگرتنەکانەوە و کارگەکەیان بەجێهێشتووە.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاو کراوەتەوە، کرێکارانی کۆمپانیای IGC لە پیشەسازی نەوت، گاز و پێترۆکیمیایی "دەشت عەباسی دێهلۆران" بۆ ناڕەزایەتی دەربڕێن  بەرامبەر بە زیادی نەکردنی حەقدەستەکانیان بۆ ساڵی ١٤٠٢، مانیان گرتووە وشوێنی کارەکەیان بەجێهێشتووە. 

بەپێی چەند گرتە ڤیدیۆیەکی دیکە، کرێکارانی "پێترۆکیمیایی دێهلۆران" دەستیان لە کار کێشاوەتەوە. هەروەها کرێکارانی "پیشەسازی نەوتی کەنگان" و "پڕۆژەکانی پێترۆکیمیایی گەچساران" و "کیان سەنعەت" کە لە پێترۆکیمیایی گەچساران چالاکن و لەم ڕۆژەدا پەیوەست بوون بە مانگرتنە سەراسەرییەکانەوە. 

هەروەها کرێکاران لە پڕۆژەی کۆمپانیاکانی نەوت و گازی "پارس کەیهان" لە کۆمەڵگە پیشەسازییەکان پەیوەست ببوون بە مانگرتنەکانەوە. 

بەڵام لە بەشی ١٤ی عەسەلویە کرێکارانی کۆمپانیای "ئێکسیر سەنعەت"، کرێکارانی پێترۆکیمیایی "سەدەف" و هەروەها کرێکارانی پێترۆکیمایی "ئابادانا"ی عەسەلوویە، بۆ ناڕەزایەتی ەربڕین بەرامبەر زیاد نەکردنی حەقدەستەکانیان دەستیان لە کار کێشایەوە.

کرێکارانی "هیدرۆسازان" و "پێترۆفولادی جیهان‌پارس" لە،م ڕۆژەدا دەستیان لە کار کێشایەوە پەیوەست بوون بە مانگرتنەکانەوە. 

کرێکارانی پڕۆژەیی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی "ئازەر فێلێز" لە پێترۆکیمیایی شیراز بۆ هاوڕێیەتی لەگەڵ گرووپە پیشەسازییەکان و کرێکارانی پڕۆژەیی لە ئێران دەستیان لە کار کێشایەوە. 

کۆنفرانسی پشتیوانی کردن لە کۆنفرانسی لانیکەمی داواکارییەکانی ڕێکخراوە پیشەییەکانی ئێران لە ئاڵمان 

هاوکات لەگەڵ مانگرتنی سەراسەری کرێکارانی پڕۆژەیی، لە ٢ی گوڵانی ١٤٠٢، لە شاری کۆلنی ئاڵمان مەنشووری لانیکەمی داواکارییەکانی ڕێکخراوە پیشەیی و مەدەنییەکانی ئێران بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە کرێکاران و چالاکانی کرێکاری بەندکراو بەڕێوەچوو. 

ڕەزا شەهابی و حوسەین سەعیدی، دوو ئەندامی بەندکراوی سەندیکای کرێکارانی کۆمپانیای ئوتوبوسڕانی تاران، لە پەیامێک‌دا بۆ کۆنفرانسی کۆلن پشتیوانیان لە مەنشووری لانیکەم داواکارییەکانی ٢٠ ڕێکخراو کرد و وتیان تاکە ڕێگەی دەرباز بوون "یەکگرتوویی و ڕێکخراوەکانە". 

لەم کۆنفرانسەدا کە لە سەروبەندی یەکی مەی و ڕۆژی جیهانیی کرێکار بەڕێوە چووە زیاتر لە ٣٠ وتاردەر لە سێ پانێلی جیاوزدا دەربارەی ئامانج، گرینگی و گوشە جیاوازەکانی ئەم مەنشوورە وتاریان پێشکەش کرد. 

زیاتر لە ٨٠ حیزب و ناوەند و هەزار و ٥٠٠ چالاکی سیاسی پشتیوانیان لەم مەنشوورە کردووە. 

٢٠ ناوەندی سەربەخۆی پیشەیی و مەدەنی ئێران لە کۆتاییەکانی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوودا بە شێوەی هاوبەش مەنشوورێکیان لە ژێر ناوی "داواکاریی لانیکەمی ڕێکخراوەکان" بڵاو کردەوە و ١٢ خواستی سەرەکی خۆیان هێنایە بەرباسەوە. 

لەم مەنشوورەدا لەسەر یەکگرتوویی و پێکەوەگرێدانی بزووتنەوە و داواکارییە کۆمەڵایەتییەکان و چڕبوونەوە لەسەر خەبات بۆ کۆتاییهێنان بەو دۆخە نامرۆڤانە و وێرانکەرەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەسەر ئێران‌دا سەپاندوویەتی، جەختی لەسەر کراوەتەوە..

ئەو داواکارییانەی دیکە کە ئەم ڕێکخراوە وروژاندوویەتی بریتین لە ئازادکردنی سەرجەم زیندانیانی سیاسی، قەدەغەکردنی بەتاوان ناساندنی چالاکییە سیاسی و پیشەیی و مەدەنییەکان، دادگایی‌کردنی گشتی سەرکردە و ئەنجامدەرانی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان، ئازادیی بێ‌سنوور و بێ مەرجی بیروباوەڕ و ڕادەربڕین و بیرکردنەوە و ڕێپێوان، هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان و تۆڵەسەندنەوە و ئاماژەی بە قەدەغەکردنی ئەشکەنجەدان، دەستوەرنەدانی ئایین لە یاساکان، هەڵوەشاندنەوەی ئۆرگانەکانی سەرکوتکردن، سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی حکومەت، کۆتاییهێنان بە تێکدانی ژینگە و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیها لە بەرزترین ئاست‌دا.

ئەو ناوەند و ڕێکخراوە پیشەیانەی ئەم مەنشوورەیان واژۆ کردووە بریتین لە شورای هەماهەنگی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران، یەکێتیی ئازادی کرێکارانی ئێران، سەنتەری داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، سەندیکای کرێکارانی کۆمپانیای نەیشەکەری حەوت تەپە، شورای ڕێکخستنی ناڕەزایەتی کرێکارانی گرێبەستی نەوتخانە فەرهەنگیان ئێران "خافا"، بیدار زەنی، ندای زنان ئیران، دەنگی سەربەخۆی کرێکاران گرووپی نەتەوەیی فولادی ئەهواز، ناوەندی داکۆکیکارانی مافی کرێکاران، ئەنجومەنی پیشەیی کرێکارانی برق و فلزی کرماشان، کومیتەی هەماهەنگی بۆ یارمەتی‌دانی پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، یەکێتیی خانەنشینان، شورای خانەنشینی ئێران، ڕێکخراوی خوێندکارانی پێشڕەو، شورای قوتابیانی ئازاد ئەندیشی ئێران، سەندیکای نەقاشانی ئەلبورز، کومیتەی پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکانی ئێران و شورای خانەنشیانی تەئمین ئیجتماعی (بەستا). 

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

گردبوونەوەی خەڵک لەسەر گڵکۆی ژینا ئەمینی؛ خۆڕاگری بەرامبەر هێزە حکوومەتییەکان

۱ گوڵانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
گردبوونەوەی خەڵک لەسەر گڵکۆی ژینا ئەمینی؛ خۆڕاگری بەرامبەر هێزە حکوومەتییەکان