محەمەد سپێهری، مامۆستا و یەکێک لە واژۆکارانی نامەی داوای دەست لە کار کێشانەوەی خامنەیی شەوی ٨ی جۆزەردان لە زیندانی وەکیلئابادی مەشهەد ئازاد کرا.
ئازاد بوونی بەڕێز سپێهری دوای تێپەڕاندنی ٤ ساڵ زیندانی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا ڕووی داوە.
ئەم چالاکە سیاسەییە هەر لە دوای ئازادبوونی لە بەردەم زیندانی وەکیلئابادی مەشهەد وتی مەرجی چارەسەر بوونی کیشەکان لە ئێران تێپەڕبوونی تەواوەتی و یەکجارەکییە لە کۆماری ئیسلامی.
بەڕێز سپێهری لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە بەردەم زیندانی مەشهەد لێی تۆمار کراوە وتی کە ئەم بابەتەی بەو بازجووەی کە هەواڵی ئازادییەکەی پێڕاگەیاندووە وتووە.
امروز برادرم محمدحسین سپهری از زندان آزاد شد.
— Asghar Sepehri (@AsgharSepehri) May 29, 2023
او از ۲۰ مرداد ۹۸ (۱۱ آگوست ۲۰۱۹) در زندان بود.#فاطمه_سپهری pic.twitter.com/bmG3reX5j5
محەمەد حوسەین سپێهری لەگەڵ ١٣ چالاکی مەدەنی لە مانگی جۆزەرانی ١٣٩٨ بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیەندراوێکی سەر ئاوڵا، داوای دەست لە کار کێشانەوەی عەلی خامنەیی لە ڕێبەرایەتی و گۆڕانکاری بنەڕەتی لە دەستووری کۆماریی ئیسلامیان کردبوو.
هەروەها خوشکی محەمەد حوسەین سپێهری، فاتیمە سپێهری بە تاوانی دژایەتی کردن لەگەڵ عەلی خامنەیی لە لایەن دادگاکانی کۆماری ئیسلامییەوە سزای ١٨ ساڵ زیندانی بۆ دەوچووە.
تێبینییەکەت بنووسە