close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ناڕەزایەتیی کرێکاران؛ کۆبوونەوەی خانەنشینانی موخابرات لە ۱۲ پارێزگادا

۹ جۆزەردانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۴ خولەکدا
ناڕەزایەتیی کرێکاران؛ کۆبوونەوەی خانەنشینانی موخابرات لە ۱۲ پارێزگادا
ناڕەزایەتیی کرێکاران؛ کۆبوونەوەی خانەنشینانی موخابرات لە ۱۲ پارێزگادا
ناڕەزایەتیی کرێکاران؛ کۆبوونەوەی خانەنشینانی موخابرات لە ۱۲ پارێزگادا
ناڕەزایەتیی کرێکاران؛ کۆبوونەوەی خانەنشینانی موخابرات لە ۱۲ پارێزگادا

ڕۆژی دووشەمە  ٨ی جۆزەردانی ۱٤۰۲، لانیکەم لە ۱۲ پاریزگای  ئێران وەک هەموو دووشەمەی حەوتووەکانی ڕابردوو کۆ بوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشینانی کۆمپانیای موخابرات لە  ئێران بەڕێوەچوو. 

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە لاپەڕەی تێلێگرامیی یەکێتیی ئازادی کرێکاران بڵاو کراوەتەوە، خانەنشینانی کۆمپانیای موخابرات لە ناوەندی پارێزگاکانی خوزستان، لورستان، هورموزگان، چوارمەحاڵ بەختیاری، کرماشان، کوردستان، ئیلام، ئەزەربایجانی ڕۆژئاوا، خوراسان ڕەزەوی، مازەندەران، فارس و ئیسفەهان ڕۆژی ٨ی جۆزەردان هاتنە شەقامەکانەوە و داوای داواکارییە پیشەیی و بژێوی ژیانیان کرد. 

دۆخی خراپی بژێویی ژیان، ناڕێکی لە پێدانی مووچە لەگەڵ نرخی لە ڕادەبەدەری هەڵاوسان و گرانی لەو هۆکارە دیارانەیە بۆتە هۆی ئەوەی کە خانەنشینانی تەئمین ئیجتماعی و موخابرات لە حەوتووەکانی ڕابردوودا لە زۆربەی شارەکانی ئێران گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوەبەرن.  

یەکێکی دیکە لە داواکارییەکانی خانەنشینانی کۆمپانیای موخابرات کە چەندین ساڵ دەبێت لە لایەن خاوەنکارانەوە پشت گوێ خراون "جێبەجێ کردنی تەواویی ئایین‌نامەی جێبەجێ کراوی ساڵی ۱۳٨۹ یاسای کۆمپانیا ڕادەست کراوەکان بەپێی بڕگەی ٤٤" و هەروەها جێبەجێ کردنی تەواوی بیمەی تەواوکراو و دابین کردنی تێچووەکانی دەرمانە. 

هەروەها بەشێک لە داواکارییە دواکەوتووەکانی خانەنشینانی موخابرات کە "پێدانی خزمەتگوازاری و خۆراک" لە خۆ دەگرێت، لەمێژە لە فۆرمی مووچەکانیان لابراوە و ئەوانیش دەیانەوێت وەری بگرنەوە. 

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە شاری ئەهواز بڵاو کراوەتەوە نیشان دەدات خانەنشینانی شاری ئەهواز لە بەردەم بینای سەرەکیی کۆمپانیانی موخابراتی ناوچەی خوزستان کۆ بوونەتەوە و دروشمی "ظلم و ستم کافیه، سفره ما خالیه"، "وعده وعید کافیه، سفره ما خالیه" دەڵێنەوە. 

هەروەها لە خورەم‌ئاباد و لۆرستان ژمارەیەک لە خانەنشینانی کۆمپانیای موخابرات لە بەردەم بینای ناوەندی ئەم کۆمپانیایەدا گرد بوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە بردووە و داوای جێبەجێ‌ کردنی تەواوی پێڕەونامەی دامەزراندن و خزمەتگوازی پەسەند کراوی ١٣٨٩ و پێدانی تەواوەتی "خزمەتگوزارییەکان"ی خۆیان دەکەن.

هەروەها لە پارێزگای ئیلام و کرماشان خانەنشینان بە ئامادە بوون لە شەقامی بەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کۆمپانیای موخابرات بەپێی پەسەندکراوی ساڵی ۱۳٨۹ داوای پپێدانی "خزمەتگوزارییەکان"یان کرد. 

گرتە ڤیدیۆکان لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتێ خانەنشینانی موخابرات لە ئیسفەهان نیشان دەدات کە ناڕازیان بە دروشمی "وزیر بی‌لیاقت، ننگت باد، ننگت باد" بەرامبەر هەڵسووکەوتی وەزیری پێوەندییەکان ناڕەزایەتیان دەربڕیوە.

خانەنشینانی موخابرات لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە شاری ورمێ و لەبەردەم بینای کۆمپانیایی موخابراتی ئەم پارێزگایە گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە بردووە. 

هەروەها لە کوردستان خانەنشینانی موخابرات لە شارەکانی سنە و مەریوان بۆ دەستەبەر کردنی داواکارییەکانیان گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد. 

هەروەها خانەنشینانی ناڕازی لە شاری مەشهەد بە کۆ بوونەوە لەبەردەم بینای کۆمپانیای موخابراتی ئەم شارە و بە وتنەوەی دروشمەکانی "وعده وعید کافیه، سفره ما خالیه" و "وزیر بی‌لیاقت، استعفا، استعفا" داوای پێدانی مووچە دواکەوتووەکانیان لە چەند ساڵی ڕابردوودا کردووە. 

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە شاری مەشهەد بڵاو کراوەتەوە نیشان دەدات ناڕازیان دروشمی "این همه بی‌عدالتی، هرگز ندیده ملتی"، "هزینه‌ها دلاریه، حقوق ما ریالیه"، "برای رفع تبعیض، عدالت، عدالت"چ دەڵێنەوە.

لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی ٥۷وە نەهێشتنی هەڵاواردن و چەسپاندنی دادپەروەری یەکێک لە سەرەکی‌ترین دروشمەکانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بووە بەڵام هاوڵاتیانی ئێران ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەهۆی نەبوونی دادپەروەریی و بێبەش بوون لە مافی یەکسانیی هاوڵاتیی بوون گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوەدەبەن. 

جگە لە ناڕەزایەتییە پیشەییەکانی خانەنشینانی کۆمپانیای موخابرات، کرێکارانی "کەرگەی مادکوش" لە بەندەرعەباس کە یەکێک لە  دابین‌کەرانی سەرەکی زنجیرەی بەرهەمهێنانی فولادی هورموزگانە  سەرەڕای هەڕەشەکان بۆ دەرکردن و دەستگیر کردن بۆ سێهەمین ڕۆژ دەبێت مانیان گرتووە.  

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاو کراوەتەوە کرێکارانی ناڕازی مادکوش لە ڕۆژی شەمە ٦ی جۆزەردانی ۱٤۰۲، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر کەمتەرخەمیی بەرپرسە پێوەندی دارەکان و بەڕێوەبەرانی ئەم کۆمپانیایە  و "کێشەکانی بژێوی ژیان و پیشەیی" دەستیان داوەتە مانگرتن. 

کارخانەی مادکوشی بەندەرعەباس بە یەکێک لە دابین‌کەرانی سەرەکیی گەندەلەی بەردی ئاسن بۆ زنجیرە بەرهەمەکانی کارگەی فولادی پارێزگای هورموزگان دێتە هەژمار و بەپێی ڕاگەیاندنی یەکێتیی ئازادی کرێکارانی ئێران، مانگرتنی کرێکارانی کارگەی مادکوش لە حاڵێک‌دا دەچێتە سێهەمین ڕۆژی خۆیەوە  کە بەرپرسە خۆجێییەکان لەم پارێزگایە هەرەشەی دەستگیر کردن و دەرکردنیان لە کرێکاران کردووە. 

هەروەها ڕۆژی دووشەمە کرێکارانی کارگەی "نفلین سینیت" لە کلیبێری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات  بۆ دووهەمین ڕۆژ دەبێت دەستیان لە کار کێشاوەتەوە و لە بەردەم بینای ئەم کارگەیەدا کۆ دەبنەوە. 

بەرپرسانی حکوومەتی لە کۆمەڵگەی نفلین سینیت کلیبێر وەک تاکە کارگەی وەبەرهێنانی بەردی کانزایی نفلین سینیت، بۆ بەرهەمهێنانی ئەلەمینۆم، شووشه، سیرامیک، پلاستیک و کائووچۆ، بۆ وەبەرهێنانی خوری و شووشەی کانزایی، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەکاردەهێندرێت.  

بەم حاەوە بەپێی ڕاپۆرتی یەکێتیی ئازادی کرێکاران  نوێنەری کرێکارانی ناڕازی "کۆمەڵگەی  نەفلین سیلین" ڕۆژی دووشەمە  لەسەر ناڕەزایەتییەکانیان لەم کارەگەیەدا جەختیان کردۆتەوە و هەروەها باسیان لەوە کردووە "هیچ بەرپرسێکی شار و ڕێکخراوەکان تەنانەت نوێنەری شاری کلیزێر وڵام دەرەوەی کرێکاران نییە" و "لە ئەگەری پشتگوێ خستنی داواکارییەکانی کرێکاران، بەرپرسیارێتی هەر ڕووداوێ دەکەوێتە ئەستۆی حکوومەتەوە."

ژمارەیەک لە کارمەندانی فەرمیی کۆمپانیای وەبەرهێنانی نەوت و گازی ڕۆژئاوا لە ناوچەی ئیلام ڕۆژی دووشەمە ٨ی جۆزەردانی ۱٤۰۲، بۆ ناڕەزایەتی بەرامبەر جێبەجێ نەبوونی خواست و داواکارییەکانیان بە تایبەت جێبەجێ نەبوونی مادەی ۱۰ی یاسای وەزارەتی نەوت سەرەڕای بەڵێنەکانی وەزیزی نەوت و جێگرەکەی  لە ناو ئەو کارگەیەدا مانیان گرت. 

کۆبوونەوەی کرێکاران و خانەنشینان لە حاڵێک‌دا درێژەی هەیە کە ژمارەیەکی زۆر لە کرێکارانی کۆمپانیا پیشەیی و بەرهەمهێنەرەکان و هەروەها هێزە خزمەتگوزارییەکان لە ماوەی مانگە سەرەتاییەکانی ئەمساڵ‌دا لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە. 

۱٨۰ کرێکاری کاتیی شارەوانی جیروفت لە پارێزگای کرمان ئەو کرێکارانەنن کە بە وتەی بەڕێوەبەرانی شارەوانی "بەهۆی نەبوونی پێویستیی و دامەزراندنی نایاسایی لەلایەن خاوەنکارەوە لە کارەکانیان دوورخرانەتەوە".

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا ناوخۆییەکانی ئێران، بەدواداچوون و سەردانی کرێکارانی دەرکراو بۆ لای بەڕێوەبەرانی شارەوانی و بەرپرسانی خۆجەێیی هیچ ئەنجامێکی نەبووە و سەرپەرشتی شارەوانی جیروفت وتوویەتی: "لە دۆخێک‌دا کە شارەوانی بە هۆی کەمیی سەرچاوە داراییەکان توانای پێدانی حەقدەستی کرێکارانی نییە  ئەگەری دەستگیر کردنی ئەم هێزانە کە بە بەەشێک لە هێزی کاری  زیادە دێنە ئەژمار، نییە." 

کرێکارانی دەرکراوی خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی جیروفت وەک سەرجەم هاوکارانی دیکەی خۆیان لە شارەکانی دیکە بە گرێبەستی کاتی و حەقدەستێک کەمتر لە ستانداردی حەقدەستی دیاریکراوی شورای باڵای کار کاریان کردبوو. ئەوان لە  ساڵی تازەدا تەنیا حەقدەستی یەک مانگیان وەرگرتووە و بە شێوەی ڕۆژانە کاریان کردووە. 

هەواڵدەری فەرمیی کۆماری ئیسلامی ئێران ٤ی جۆزەردانی ئەمساڵ  لە ڕاپۆرتێکی ڤیدیۆیی‌دا بانگەشەی کردبوو شارەوانی شوورای ئیسلامی لەسەر ئەم بڕیایە ناکۆکن. هەروەها وتەبێژی شورای ئیسلامی ئەم شارە وتبووی کە ئەندامانی شوورا دوای کردنە دەرەوەی کرێکاران لەم بابەتە ئاگادار بووەتەوە. 

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

محەمەد سپێهری لە دوای ئازادبوونی، داوای تێپەڕبوون لە کۆماریی ئیسلامی کرد

۹ جۆزەردانی ۱۴۰۲
محەمەد سپێهری لە دوای ئازادبوونی، داوای تێپەڕبوون لە کۆماریی ئیسلامی کرد