close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

نامەی ڕەزا شەهابی لە ئێڤینەوە: سیستم بە شێوەی ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی کرێکاران دەبێتەوە

۱۳ جۆزەردانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
"ڕەزا شەهابی" یەکێک لە چالاکانی کرێکاری ناسراو  بە بڵاو کردنەوەی نامەیەک لە زیندانی ئێڤینەوە بە ئاماژە کردن بەوەی کە "سیستمی دەسەڵاتدار لە وڵاتی ئێمەدا لە دەستپێکی دامەزرانییەوە، بە شێوەی ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی کرێکاران و مووچەخۆران بووەتەوە"، داوای لە نوێنەرانی کرێکاریی لە کۆمەڵەی ڕێکخراوی کرێکاری جیهانیی کرد کە لەو کۆمەڵەیەدا نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی بەفەرمی نەناسن.

بەڕێز شەهابی لە بەشێک لەم نامەیەدا نووسیویەتی: "لە سەرەتای کردنەوەی سەندیکاوە من و هاوکارەکانم چەندین جار ڕووبەڕووی دەرکردن، دەستگیری، زیندان و ئەشکەنجەدان کراوینەتەوە. سیستمی دەسەڵاتدار لە ئێران لە دەستپێکی دامەزراندنییەوە، بە شێوەی ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی کرێکاران و مووچەخۆران بووەتەوە، و یەکەمین کاری کردنە دەرەوەی سەندیکاکان و ڕێکخراوە سەربەخۆ کرێکارییەکان لە یاسای کار بووە."

ئەم چالاکە کرێکارییەی سەندیکاری کرێکاری کۆمپانیای واحیدی ئوتوبوسڕانی تاران، باسی لەوە کردووە: "وڵاتێک کە ڕێگە بە پێکهێنانی سەندیکا و ڕێکخراوی سەربەخۆ نادات، مافی ڕەوای کرێکاران بۆ مانگرتن دەکاتە تاوانێکی ئەمنییەتی، و ڕێگە بە هەڵبژاردنی نوێنەری کرێکاران لە پڕۆسەیەکی دێموکراتیک‌دا نادات، و هەر کاتێک دەنگی ناڕەزایەتی کرێکاری بەرز کراوەتەوە لەگەڵ دەرکردن و زیندان و ئەشکەنجەدان ڕووبەڕوو بوونەتەوە، هەر ئەم دەزگا ئەمنییەتییە نوێنەری دەستنیشان کراو و دیاری کراوی خۆی وەک نوێنەری سەربەخۆی کرێکاری دەنێرێتە کۆمەڵگە نێودەوڵەتییەکان لەوانە کۆمەڵەی ڕێکخراوی جیهانیی کار."

بەڕێز شەهابی بە ئاماژە کردن بە "ئەکبەر مەحبوب" وتوویەتی: "ئایا دەکرێت کەسێک بۆ ماوەی نزیکەی سێ دەیە وەک سکرتێری گشتی "خانەی کاریگەر" بمێنێتەوە، و لە هەمان کات‌دا بۆ ماوەی شەش خول ئەندامی مەجلیس بێت!"

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

وەزیری تەندروستی؛ زانیاریی ژنانی دووگیان تۆمار دەکەین

۱۲ جۆزەردانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
وەزیری تەندروستی؛ زانیاریی ژنانی دووگیان تۆمار دەکەین