close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ئەمریکا کۆمپانیای "ئەبەرئاروان"ی بە هۆی هاوکاری‌کردن بۆ سانسۆر گەمارۆ دا

۱۳ جۆزەردانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئەمریکا کۆمپانیای "ئەبەرئاروان"ی بە هۆی هاوکاری‌کردن بۆ سانسۆر گەمارۆ دا

وەزارەتی خەزێنەداری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆمپانیای ئەبەرئاروانی بە هۆی هاوکاری کردن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بۆ سانسۆری ئینتێرنێت گەمارۆ دا. 

بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوەی کە ڕۆژی هەینی ۱۲ی جۆزەردان، لە لایەن وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بڵاو کراوەتەوە، پوویا پیرحوسەین‌لو و فەرهاد فاتیمی، یەکێک لە دامەزرێنەران و بەڕێوەبەرانی کۆمپانیای ئەبەرئاروان و هەروەها کۆمپانیایەکیان لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کە سەر بەم کۆمپانیایە بووە گەمارۆ داوە.

لە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی خەزێنەداری ویلایەتە یەکگرتووەکان‌دا هاتووە کە کۆمپانیای ئەبەرئاروان یەکێک لە هاوبەشە سەرەکییەکانی وەزارەتی تەکنۆلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکانی ئێرانە بۆ پەرەپێدانی "تۆڕی زانیاری نیشتمانی" کە بۆ پچڕانی پەیوەندییەکانی خەڵکی ئێران لە ئینتەرنێتی جیهانی داڕێژراوە.

هەروەها لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کۆمپانیای ئەبەرئاروان پێوەندییەکی نزیکی لەگەڵ خزمەتگوزارییە زانیارییەکانی کۆماری ئیسلامی‌، لەوانە وەزارەتی ئیتلاعات هەیە و بەڕێوەبەرانی ئەبەرئاروان پێوەندی بەربڵاویان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ئێران هەیە. 

بەپێی نووسینەکانی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، حکوومەتی ئێران بە بەردەوامی سنووردارکردنی ئینتێرنێت و خاوکردنەوەی ئینتەرنێت بەکاردەهێنێت بۆ سەرکوتکردنی ئۆپۆزسیۆن و سنووردارکردنی بڵاوکردنەوەی زانیاری باوەڕپێکراو سەبارەت بە پێشێل‌کارییەکانی مافی مرۆڤ.

لە ئەنجامی ئەم گەمارۆیانەدا، تەواوی ماڵ و مڵک و بەرژەوەندییەکانی کۆمپانیای ئەبەرئاروان و دوو کەس لە بەڕێوەبەرانی سزادراوی لە ئەمریکا بلۆک دەکرێن. 

کۆمپانیای ئەبەرئاروان لە پایزی  ساڵی ڕابردوودا و لە لووتکەی  ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ئێران لە لایەن یەکێتیی ئەورووپاوە گەمارۆ داربوو. 

گرووپی هاکەری ئەنانیمووس کە لە سەرەتای ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ئێران زۆربەی سیستمەکانی کۆماری ئیسڵامیان هاک کرد، پێش‌تر ڕایگەیاندبوو کە لە لێکۆڵینەوەی بەڵگە هاک کراوەکان‌دا دەرکەوتووە کە ئەبەرئاروان بە فەرمانی کۆماری ئیسلامی کۆمەڵێک ماڵپەڕی لە ئێران فیلتەر کردووە. 

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

نامەی ڕەزا شەهابی لە ئێڤینەوە: سیستم بە شێوەی ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی کرێکاران دەبێتەوە

۱۳ جۆزەردانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
نامەی ڕەزا شەهابی لە ئێڤینەوە: سیستم بە شێوەی ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی کرێکاران دەبێتەوە