close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ئێران "هاوپەیمانیی دەریایی" لەگەڵ ئیمارات و سعوودیا پێکدەهێنێت

۱۳ جۆزەردانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئێران "هاوپەیمانیی دەریایی" لەگەڵ ئیمارات و سعوودیا پێکدەهێنێت

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی وتوویەتی ئێران لەگەڵ ژمارەیەک لە وڵاتانی ناوچەکەدا لەوانە سعوودیا و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی "هاوپەیمانی دەریایی" پێکدەهێنێت. 

شەهرام ئێرانی، فەرماندەی هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی هەینی، ۱۲ی جۆزەردان، لە وتووێژێکی تێلێویزیۆنی‌دا بانگەشەی کردووە بە زوویی هاوپەیمانیی هاوبەشی هێزی دەریایی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا لەوانە سعوودیا، ئیمارات، قەتەر، بەحرەین و عێراق پێکدەهێندرێت. 

هەروەها فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش وتوویەتی هاوپەیمانیی دەریایی ئێران، ڕووسیا و چین لە حاڵی "گەشەسەندن" دایە.  

باسی لەوەش کردووە: "بە زوویی دەبینین کە ناوچەکەمان لە هەر هێزێکی ناڕەوا پاک دەبێتەوە و خەڵکی ناوچەکە بە کەڵک وەرگرتن لە هێزە سەربازییەکانی خۆیان لە کایەی ئەمنییەتی ناوچکە باڵادەست دەبن." 

شەهرام ئێرانی لە وڵامی پرسیارێک لەسەر ئەوەی کە کام یەک لە وڵاتان خوازیارن تا لە هەوڵی هاوبەش لە ناوچەکەدا لەگەڵ ئێران ئامادە بن، وتی: "ئێمە پێش‌تر لەگەڵ عومان کاری هاوبەشمان کردووە و لە ئێستادا سعوودیا ئەم ئامانجەی داناوە و هەوڵی بۆ دەدات؛ ئیمارات، قەتەر، بەحرەین، عێراق، پاکستان و هیندیش لەم وڵاتانەن."  

ئەوبانگەشەی کردووە: "هەموو وڵاتانی سەر بە باکووری زەریای هیند گەیشتوونەتە ئەو باوەڕە کە دەبێت لە پاڵ کۆماری ئیسلامی‌دا بن و بەشێوەی هاوبەشی ئەمنییەت دەستەبەر بکەن." 

ڕوون کردنەوەکانی فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی یەک حەوتوو پاش ئەوەیە کە بەرپرسانی ئیمارەتی یەکگرتووی عەرەبی ڕایانگەیاند ئەم وڵاتە، پاش هەڵسەنگاندنی پێوەندییە ئەمنییەتییەکای خوی، لە هاوپەیمانی ئەمنییەتی دەریایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ڕێبەرایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان هاتووەتە دەرەوە. 

ئیمارات لە ڕاگەیەندراوێک‌دا کە سەبارەت بەم بابەتە بڵاوی کردووەتەوە، وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر "پایبەندی" بە "وتووێژی ئاشتی‌خوازانە و ڕێگە دیپلۆماتیکەکان بۆ بەهێز کردنی ئەمنییەت و سەقامگیریی ناوچەکە" وتبووی چوونە دەرەوەی لە هاوپەیمانیی ئەمنییەتی دەریایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەنجامی "هەڵسەنگاندنی بەردەوام بۆ هاوکاریی ئەمنییەتیی چالاک لەگەڵ  هاوپەیمانەکان" بووە.

هاوپەیمانیی ئەمنییەتی دەریایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ۳٤ وڵات پێکهاتووە و بارەگاکەی لە بنکەی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکانە لە بەحرەین.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

کاریکاتێر

پەیامی وەحید ئەفکاری

۱۳ جۆزەردانی ۱۴۰۲
مانا نیستانی
پەیامی وەحید ئەفکاری