close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

دەستیگر کردنی هاوڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی مەریوانەوە

۱۳ جۆزەردانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
"عەلی قادری"، هاوڵاتیی خەڵکی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەم شارەوە دەستگیر کرا.
"عەلی قادری"، هاوڵاتیی خەڵکی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەم شارەوە دەستگیر کرا.

"عەلی قادری"، هاوڵاتیی خەڵکی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەم شارەوە دەستگیر کرا.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەمە ١٣ی جۆزەردانی ١٤٠٢، سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی قادری جگە لە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە بە "ئێران‌وایەر"ی وت: "عەلی قادری، ٢٥ی مانگی گوڵانی ١٤٠٢، دوای هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ستاد خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بەبێ بڕیاری دادگا و ڕوون کردنەوەی تۆمەتەکانی دەستگیر کراوە."

بە گوتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، دادوەری گشتی و ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان دوای بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بنەماڵەی قادری، هۆکاری دەستگیر کردن و تۆمەتە هەڵبەستراوەکان بە دژی عەلی قادریان "هاوکاری لەگەڵ حیزبە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی" و "هەڵگرتنی چەک" ڕاگەیاندووە.

ئەو دەڵێت ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دوای تێپەڕ بوونی ٢٠ ڕۆژ بەسەر دەستگیر کردنی عەلی قادری بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاندووە کە دۆسییەکەی عەلی قادری هێشتا لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت و توێژینەوە لەسەر دۆسییەکەی کۆتایی پێ نەهاتووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە بە ئاماژەدان بە دۆخی ناجێگیری تەندرووستیی عەلی قادری و نیگەرانیی بنەماڵەکەی لە دۆخە جەستییەکەی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەڕێز قادری تووشی نەخۆشیی دیابێتە و پێویستیی بەردەوامی بە خواردنی دەرمان لە ژێر چاودێریی پزیشکی پسپۆڕدا هەیە. ڕاگرتنی بەڕێز قادری دوای ٢٠ ڕۆژ لە گرتووخانەکانی ئیدارەی ئیتلاعات‌دا، تەندووستییە جەستەییەکەی دەخاتە مەترسیی جیدییەوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە هەروەها وتی کە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی قادری کردووە کە ئەگەر هەواڵی دەستگیر کردنی عەلی قادری میدیایی بکەنەوە و لەگەڵ میدیاکان‌دا دەربارەی وردەکاریی دۆسییەکەی قسە بکەن، بە تووندی سزایان دەدەن.

شایانی باسە کە عەلی قادری پیش دەستگیر بوونی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، لە سنووری مەریون‌دا خەریکی کۆڵبەری بووە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ئێران "هاوپەیمانیی دەریایی" لەگەڵ ئیمارات و سعوودیا پێکدەهێنێت

۱۳ جۆزەردانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئێران "هاوپەیمانیی دەریایی" لەگەڵ ئیمارات و سعوودیا پێکدەهێنێت