close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ژینا مودەڕس‌گورجی دوای ٨٤ ڕۆژ دەستبەسەر بوون ئازاد کرا

۱۳ پووشپەڕی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ژینا مودەڕس‌گورجی دوای ٨٤ ڕۆژ دەستبەسەر بوون ئازاد کرا

ژینا مودەڕس گورجی، ڕۆژنامەوان و چالاکی مافی ژنان، دوای تێپەڕبوونی ٨٤ ڕۆژ دەستبەسەر بوون لە ناوەندی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە ئازاد کرا. 

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەمە ۱۲ پووشپەڕ لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە ڕایگەیاندووە کە ژینا مودەڕس گورجی بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٥ میلیارد تمەن ئازاد کراوە. 

بەپێی نووسینەکانی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، ژینا مودەڕس‌گورجی، لە ماوەی دەستبەسەر بوونی‌دا چەندین جار بۆ داواکاری گشتی و شۆڕشی سنە گوازراوەتەوە و بە "هاوکاری کردن لەگەڵ حکوومەتی دژبەر"، "بڵاو کردنەوەی درۆ"، "تەبلیغ بە دژی سیستم" و "هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەیی" لە ڕیگەی پێکهێنان و ئەندام بوون لە گرووپە نایاساییەکان تۆمەتبار کرابوو.

خاتوو ژینا ڕۆژی ۲۱ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و لە کاتی گەڕانەوەی لە شوێنی کارەکەی بۆ ماڵەوە، دەستگیر کرا. 

هەروەها ئەم ڕۆژنامەوانە پێش‌تر لە بەرواری ۳۰ی خەرمانانی ۱٤۰۱، لە کاتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی خەڵک لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاە لە یەکێک لە شەقامەکانی سنە بە شێوەی توندوتیژانە دەستگیر کرا و پاش ٤۰ ڕۆژ دەستبەسەر بوون لە بەرواری ٨ی خەزەڵوەر بە دانانی بارمتە بە بڕی ۱۰۰ میلیۆن تمەن بە شێۆەی کاتی ئازاد کرابوو. 

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

کۆبوونەوەی دادگای سێ ژنە ڕۆژنامەوانی ئێرانی بەڕێوەچوو

۱۲ پووشپەڕی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کۆبوونەوەی دادگای سێ ژنە ڕۆژنامەوانی ئێرانی بەڕێوەچوو