close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

نازیلا مەعروفیان ڕۆژنامەنووسی کورد بە هۆی کێشەی دڵەوە لە زیندانەوە بۆ نەخۆشخانە ڕاگوێزرا

۱۴ گەلاوێژی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بەپێی زانیارییەکانی ئێران وایەر، دەمەو بەیانی ئەمڕۆ شەمە چواری گەلاوێژی ١٤٠٢، "نازیلا مەعروفیان"، ڕۆژنامەنوسی بەندکراوی کورد بە هۆی کیشەی دڵەوە بۆ بێهداریی زیندان ڕاگوێزراوە.

سەرچاوە بڕوا پێ‌کراوەکان پشتڕاستیان کردەوە کە نازیلا مەعروفیان بە هۆی "لێدانی تووندی دڵ"ەوە گوازراوەتەوە بۆ بێهداری و ئەوانیش پاش ئاگادار بوونەوە لە "کێشەی دڵی" خاتوو نازیلا، نامەیان بەرز کردۆتەوە بۆ ڕاگواستنی ئەم ڕۆژنامەنووسە کوردە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی.

سەرچاوە ئاگادارەکان بە ئێران‌وایەریان وتووە کە پێ‌ دەچێت بەرپرسانی زیندان نازیلا مەعروفیان بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی ڕابگوازن.

"نازیلا مەعروفیان"، هەواڵنێری "روویداد ٢٤" و هەواڵنێری پێشووی "دیدەبانی ئێران" شەوی ٨ی خەزەڵوەر هاوکات لەگەڵ نارەزایەتییە سەراسەرییەکانی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کرا. ئەم ڕۆژنامەنووسە ڕۆژی ١٢ی پووشپەڕ لە ڕێگەی زنجیرە توویتێکەوە دەرباری حکوومەتداریی کۆماری ئیسلامی و دژە ژنیی ئەم حکوومەتەوە، ناڕەزایەتیی دەربڕیبوو و دوای لە باقیی ژنان و هاوڵاتیان کرد کە بە هۆی "ترس"ەوە سڵ نەکەن لە گێڕانەوەی ڕەنج و ئازارەکانیان. نازیلا مەعروفیان ١٧ی پووشپەڕ بانگهێشت کرا و دوای ئەوە بۆ زیندان ڕاگوێزرا.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

هەوڵی خۆکوژیی حوسەین حوسەین‌پوور، بەرکەوتووی چاو لە ناڕەزایەتییەکان‌دا

۱۴ گەلاوێژی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
هەوڵی خۆکوژیی حوسەین حوسەین‌پوور، بەرکەوتووی چاو لە ناڕەزایەتییەکان‌دا