close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

دامەزراندنی ٤٠٠ "پارێزوانی حیجاب" بە مووچەی ١٢ میلیۆن تمەن لە میترۆی تاران

۱۶ گەلاوێژی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دامەزراندنی ٤٠٠ "پارێزوانی حیجاب" بە مووچەی ١٢ میلیۆن تمەن لە میترۆی تاران

ڕۆژنامەی ئینتێرنێتیی "فەراز" پلانی شارەوانیی تارانی بۆ جێگیرکردنی ٤٠٠ هێزی "پارێزوانی حیجاب" لە میترۆی تاران ڕاگەیاند و نووسیویەتی ئەو هێزانە مانگانە مووچەی ١٢ میلیۆن تمەن وەردەگرن.

فەراز، ڕۆژی یەکشەمە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٢، لە ڕاپۆرتێک‌دا لە زمانی سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە نووسیویەتی ئەم هێزانە کە لە لایەن ناوەندی پاراستنی شارەوانی تاران هەڵدەبژێدرێن و وانەی پەروەردەیی پێوەندی‌دار بەم کارەیان تێپەڕاندووە، بە زوویی لە وێستگەی میترۆ دەست بە کار دەکەن.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، "پارێزوانانی حیجاب" ئەرکیان هۆشداریی‌ دان و ڕێگری کردنە لە چوونە ژوورەوەی بێ‌حیجابەکان بۆ ناو میترۆیان و لە ئەگەری گوێ نەدان و بەرگری کردن مافی ئەوەیان هەیە بیاندەنە دەستی پۆلیس. 

هەروەها فەراز نووسیویەتی گرێبەستی پارێزوانانی حیجاب لە لایەن کۆمپانیای گرێبەستی "حامیانی شەهری شارەوانی تاران" بەستراوە کە پێشینەیەکی زۆری لە دامەزراندنی هێزەکانی پاراستنی شارەوانی تاران‌دا هەیە. 

ئەم ڕۆژنامە ئینتێرنێتییە لە زمانی سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە نووسیویەتی حەقدەستی مانگانەی "پارێزوانانی حیجاب"ی شارەوانی نزیکەی ١٢ میلیۆن تمەنە، هەروەها سوودی "کاری قورس"یشیان پێدەدرێت.

مووچەی ١٢ میلیۆن تمەن بۆ هێزەکانی سەپاندنی حیجابی زۆرەملێ لە حاڵێک دایە کە بەپێی پەسەندکراوی شورای باڵای کار بۆ ساڵی ١٤٠٢، لانیکەمی حەقدەستی مانگانەی کرێکاران لە پێنج میلیۆن و ٣١٠ هەزار تمەن کەمترە. ئەم ژمارەیە بۆ ئەو کرێکارانەی یاسای کار دەیانگرێتەوە، خێزاندارن و منداڵیان هەیە نزیکەی ٨ میلیۆن تمەنە. 

فەراز نووسیویەتی بۆ دامەزراندنی پارێزوانانی حیجاب بوجەیەک بە بڕی ٥ میلیارد تمەن تەرخان کراوە لە حاڵێک‌دا کوالیتی ئیماکاناتی شارەوانی تاران ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو هەڵدێر دەچێت. ئامرازەکانی گواستنەوەی گشتی لە کار دەکەون، ڤاگۆنی میترۆکان کۆن بوون و ڕێگە و بانی ناو شار و شاڕێگاکان ستانداردی پێویستی نییە. 

لە یەکێک لە دوایین بابەتەکانی دۆخی نالەباری پێشکەش‌کردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان لە تاران‌دا، ڕۆژی هەینی ١٣ی گەلاوێژ، لە پلیکانەی دەرەوە لە نزیک دەروازەی وێستگەی میترۆی عەلی ئاباد دەستی منداڵێکی تەمەن ٩ ساڵان قرتا.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ساندەی تایمز: بریتانیا سپای پاسداران بە گەورەترین هەڕەشە بەدژی ئەمنییەتی خۆی دەزانێت

۱۵ گەلاوێژی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ساندەی تایمز: بریتانیا سپای پاسداران بە گەورەترین هەڕەشە بەدژی ئەمنییەتی خۆی دەزانێت