close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

سەفا عائێلی، خاڵۆی ژینا (مەهسا) ئەمینی دەستگیرکرا

۱۴ خەرمانانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
سەفا عائێلی، خاڵۆی ژینا (مەهسا) ئەمینی دەستگیرکرا

سەفا عائێلی، هاوڵاتیی خەڵکی شاری سەقز و خاڵۆی ژینا (مەهسا) ئەمینی، لە درێژەی دەستگیریی بنەماڵەی گیان بەخت کردووانی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەم شارەوە دەستگیر کرا. 

بەپێی زانیاریی "ئێران‌وایەر" ئەمڕۆ سێ‌شەمە ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەتییەکانی شاری سەقز، کاتژمێرێک لەمە و بەر "سەفا عائێلی"، خاڵۆی "ژینا (مەهسا) ئەمینی"یان دەستگیر کردووە.

بە گوتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، کاروانێک لە هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی سەفا عائێلی لە گەڕەکی "چەم وڵی‌خان"  و بە شێوەی توندوتیژانە دەستگیریان کردووە و بۆ شوێنکی نادیار گواستوویانەتەوە. 

دەستگیریی سەفا عائێلی بەبێ بڕیاری دادگا و ڕوون کردنەوەی تۆمەکانی ڕووی داوە و تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی دەستبەسەر بوون و ڕاگرتنی لە ئارادا نییە.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان، لانیکەم ٧٠ کەس لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکان لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا دەستگیر کراون و لە سەروبەندی ساڵوەگەڕی ژینا ئەمینی‌دا گوشار لەسەر بنەماڵەکان زیادی کردووە.

 

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

سزای زیندان بۆ سولەیمان عەبدی، چالاکی پیشەیی مامۆستایان

۱۴ خەرمانانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
سزای زیندان بۆ سولەیمان عەبدی، چالاکی پیشەیی مامۆستایان