سەقز، شەمە ٢٥ی خەرمانان، کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ
بەپێی زانیارییەکانی "ئێرانوایەر"، هێزەکانی سپای پاسداران لە مەیدانی "شاناز"، ناوەندی شاری سەقزدا جێگیر کراون و هەموو ئەو سەیارە و هاوڵاتیانەی کە هاتوچۆ دەکەن، دەخەنە ژێر گیروگاز و پرسیاریان لێ دەکەن و دەیان پشکنن.
مەیدانی شاناز لە گەڕەکی "کەریمئاوا" هەڵکەوتووە کە لە یەک ساڵی ڕابردوودا، ناوەندی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی شاری سەقز بووە.
بە گوتەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لە ناو هێزە سەربازییەکانی سپای پاسداراندا منداڵانی تمەن ١٥ ساڵ تا تەمنداران ئامادەن. ئەم هێزانە لە بۆلڤاری "وەحدەت"، سێ ڕیانی بیمارستان و نزیک لە مەیدانی "زیندان" جێگیر کراون.
مەیدانی زیندان شوێنی یەک گرتنەوەی خەڵکی سەقز بوو لە سەر لە بەیانیی ساڵوەگەڕی "ژینا مەهسا ئەمینی"دا کە هێزە ئەمنییەتییەکان ڕێگەیان بە خەڵک لەم ڕێگاوە خۆیان بگەیەننە گۆڕستانی ئایچی و ڕێوڕەسمی ساڵوەگەری ژینا بەڕێوە ببەن.
تێبینییەکەت بنووسە