لە ساڵوەگەڕی کوشتنی "ژینا مەهسا ئەمینی" و بەردەوامیی پاڵپشتیی لە ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"، ژمارەیەک لە زیندانیانی زیندانی ئێڤین ڕایانگەیاند کە "بەرەو مەرگی مەزڵوومانەی مەهسا و دەیان پیاو و ژنی دیکەی ئێران، سەرپۆشەکانمان لە حەوشەی زیندانی ئێڤیندا ئاگردا."
لاپەڕەی ئینستاگرامی نەرگس موحەمەدی، چالاکی پیشەیی مافی مرۆڤ و زیندانیی سیاسی، لە دەقێکی کورتدا کە بە ناوی چوار زیندانیی سیاسیی ژنەوە بڵاو کراوەتەوە، ئەم هەواڵەی ڕاگەیاندووە.
"نەرگس موحەمەدی"، "گوڵڕۆخ ئیریایی"، "شەکیلا مونفەرد" و "ئازادە عابدینی" ئەو چوار بەندکراوەن کە لە دەقێکی کورتدا نووسیویانە: "لە ناڕەزایەتیدا بە زوڵمی بەردەوامی حکوومەتی ئیستبدادیی ئایینیی لە ڕۆژی ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢دا، کە بە بیانووی حیجابی زۆرەملێ میلەتێکیان بە مەرگی مەزڵوومانەی مەهسا و دەیان ژن و پیاوی دیکە لە ئێران خەمبار کرد لە حەوشەی زیندانی ئێڤین سەرپۆشەکانمان دەسووتێنین."
لە دستپێکی بزوتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا ئاگردانی سەرپۆش لە لایەن ناڕازیانەوە لە سەرەکیترین کردەوەی ناڕازیان بۆ نیشان دانی ناڕەزایەتی خۆیان بوو.
ئەم هەوڵەی ژنە زیندانیانی سیاسی لە حاڵێکدا ئەنجام دراوە کە پێشتر ژمارەیەک لە زیندانیانی سیاسی پیاو ڕایانگەیاندبوو. بە نیشانەی هاوپشتی لەگەڵ ناڕازیان لە ساڵوەگەڕی کوژرانی ژینا ئەمینی مانیان لە خواردن گرتووە.
تێبینییەکەت بنووسە