سەرباری تێپەڕبوونی ڕۆژێک بەسەر ساڵوەگەڕی "ژینا مەهسا ئەمینی"دا هێزە ئەمنییەتییەکان، هێزە تایبەتەکان و هێزەکانی سەرکوت، جارێکی دیکە لە مەیدانەکانی شاری سەقزدا جێگیر کراون.
ئەم هێزانە لە مەیدانەکانی "ئیستقلال"، "ئازادی یان بەرگاراج"، "جومهووری یان هەڵۆ"، "قودس"، زیندان، "کەریمئاوا"، "چوارڕیانی قەوخ"، "شەهرەکی دانشگا"، "بۆلڤواری وەحدەت"، "حەماڵاوا" و "مەیدانی خورشیدی"دا جێگیر بوون.
لەوێوە کە خەڵک لە بازاڕدا ئامادەن و هاتوچۆ دەکەن، سەیارەی هێزەکانی سەرکوت هەندێک جار دەبنە هۆ درووست بوونی ترافیک و گیرانی ڕێگاکان بە تایبەت لە ناوەندی شاریشدا.
هەروەها هێزە ئەمنییەتی و سەرکوتگەرە مۆتۆڕ سوارەکانیش لە دەستەگەلی ١٥ و ٢٠ کەسی لە ناو شارکەدا مانۆڤر دەدەن.
لەگەڵ ئەمەدا، گڕانی درۆنەکان بە سەر ئاسمانی سەقزەوە وەک ڕۆژانی ڕابردوو، هێشتا هەر بەردەوامە.
تێبینییەکەت بنووسە