close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

سنە: کوژرانی هاوڵاتییەکی ناڕازی لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە

۲۶ خەرمانانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
سنە: کوژرانی هاوڵاتییەکی ناڕازی لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە

بەپێی هەواڵێک کە بە دەستی ئێران‌وایەر گەیشتووە، شەوی ۲٥ی خەرمانان هاوڵاتییەکی ناڕازی لە سنە بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کوژراوە. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە بە ئێران‌وایەر وتوویەتی، شەوی ڕابردوو لە ڕاوەدوونانی هێزەکانی سپای پاسدارانەوە لەلایەن تۆیۆتایەکی لاندکرۆزەری سپای پاسدارانەوە تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت کە چەند هاوڵاتییەکی ناڕازی تێدابووە کراوە، یەکێک لەو کەسانە تەقە لە پشت سەری کراوە. 

ئەم هاوڵاتییە ناڕازییە لە لایەن هاوڕێکانییەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی تەوحید، و سەرەڕای چارەسەرە سەرەکییەکان، پێش گەیشتن بە نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە. 

ئێران‌وایەر ئاگادار بووەتەوە کە هێزەکانی سپا لە نەخۆشخانە ئامادە بوون و "تێکهەڵچوون لە شەقامیان" بە هۆکاری مەرگی ڕاگەیاندووە. هەروەها ئەم هێزانە تەرمی ئەم هاوڵاتییەیان لەگەڵ خۆیان بردووە. 

هەروەها ڕۆژی ڕابردوو هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە سقز هاوڵاتییەکیان بە ناوی فەردین جەعفەری کردۆتە ئامانج. کە بە هۆی قووڵی برینەکەیەوە گیانی لە دەست داوە. 

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

جێگیرکردنی دووبارەی سەرکوت‌گەران و هێزە تایبەتەکان لە سەقز

۲۶ خەرمانانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
جێگیرکردنی دووبارەی سەرکوت‌گەران و هێزە تایبەتەکان لە سەقز