close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

سێ هاوڵاتیی خەڵکی سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کران

۲۷ خەرمانانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
سێ هاوڵاتیی خەڵکی سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کران

لە ڕۆژانی ٢٥ و ٢٦ی خەرمانان و هاوکات لەگەڵ ساڵوەگەڕی "ژینا مەهسا ئەمینی"دا، کۆمەڵێک هەواڵی دژبەیەک لە دەستگیریی چەند هاوڵاتیی کورد لە میدیاکان‌دا بڵاو کراونەتەوە.

تاکوو ئێستا ناسنامەی سێ کەس بە ناوەکانی "فەرزاد ڕەحمەتی"، "مێهران ساعیدی"، و "سیروان حەسەنی" پشت ڕاست کراونەتەوە.

هەواڵدەریی "تەسنیم"ی کوردستان، لە زمانی شارەوانیی سەقزەوە ئاماژەی داوە بە دەستگیریی دوو هاوڵاتی و نووسیویەتی: "٢ کەس لە ئەندامانی بەشدار لە بڵاو کردنەوەی هەواڵی هاوڵاتیانی خەڵک سەقز لە میدیا دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی، لە لایەن سەربازانی بێ‌ناوی ئیمام زەمانەوە دەستگیر کراون."

ڕۆژنامەی "شەرق" لە ڕاپۆرتێک‌دا باسی لە دەستگیریی لانیکەم ٢٧٠ هاوڵاتیی لە کاتی ناڕەزایەتییەکان‌دا لە ساڵوەگەڕی کوشتنی حکوومەتیی ژینا مەهسا ئەمینی لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران کردووە و نووسیویەتی کە ئامارە نافەرمییەکان زۆر زیاترە لەم ژمارەیە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

سنە: کوژرانی هاوڵاتییەکی ناڕازی لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە

۲۶ خەرمانانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
سنە: کوژرانی هاوڵاتییەکی ناڕازی لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە