دوو ڕۆژ بەسەر ساڵوەگەڕی کووشتنی حکوومەتیی "ژینا مەهسا ئەمینی"دا تێدەپەڕێت و شارەکانی "کوردستان" و لەوانە "سەقز"، زێدی ژینا ئەمینی هێشتا ئەمنییەتییە. ئەگەرچی پێش نیوەڕۆ هێزەکانی سەرکوت لە پشوودا دەبن بەڵام لە پاش نیوەڕۆدا مانۆڤر و پاشان جێگیر بوونەوەیان لە مەیدانەکانی شارەکەدا دەست پێ دەکات.
دووشەمە ٢٧ی خەرمانان، هێشتا بەربەست و ڕێگرییەکان لە گۆڕستانی "ئایچی" بوونیان هەیە. بەپێی نەریتی کۆن، خەڵکی سەقز پاش نیوەڕۆی ڕۆژانی دووشەمە و پێنجشەمە لە گۆڕستانی ئایچیدا ئامادە دەبوون و شارەوانیی شارەکە بەم بۆنەوە چەند پاسی بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان لە شارکەدا تەرخان کردبوو. بەڵام بەپێی زانیاریی "ئێرانوایەر"، ڕێگرییەکان بۆ چوون و سەردان کردن لەم گۆڕستانە دوای چەند ڕۆژە هێشتا هەر بەردەوامە.
لە لایەکی دیکەوە بەرتەسک کردنەوەی ڕووبەری ئینتێرنێتیش هێشتا هەر درێژەی هەیە. سەرباری فێلتێرینگی بەشێکی بەرچاوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەکارهێنانی بەرفراوانی فیلتەرشکێنەکان، بەڵام ئەمڕۆ دووشەمە ٢٧ی خەرمانان کەم فیلتەرشکێن هەیە بتوانێت ئەم فیلتێرینگە قورسە لە ئینتەرنێتی ناوماڵ، هەمراە ئەوەڵ و ئیرانسێل تێبپەڕێت.
چارەنووسی ژمارەیەک لە دەستگیر کراوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو و دوای ساڵوەگەڕی ژینا هێشتا نادیارە. "ئەمین مینایی" و "عەزیز مەرزی" ئازاد کراون، بەڵام "ئازاد ئەمینی" کە لەگەڵ ئەم دوو کەسەدا دەستگیر کرابوو هێشتا هەر لە گرتووخانەدا دەسبەسەرە.
بەپێی ئەو شتەی کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردۆتەوە، دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی بۆ "هێرۆ قەدیمی"، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەقز کە حەوتووی پیش لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستگیر کرابوو، بڕیاری دەستگیریییە کاتییەکەی بۆ مانگێک دەرکردووە. هەروەها هێشتا هێچ زانیارییەک لەسەر باقیی دەستگیر کاروەکانی دیکە لەوانە "شێرکۆ حیجازی"، "سەمیرا ئەحمەدی"، "ئومید موقەدەس"، "هیوا تاتایی" و "تاهیر سوڵتانی" کە هەموویان پیشتر دەستگیر کرابوون هیچ زانیارییەک لە ئارادا نییە.
ڕۆژی ڕابردوویش شارەوانیی شاری سەقز لە وتووێژ لەگەڵ "هەواڵدەریی تەسنیم"ی سەر بە سپای پاسداران، بەبێ ئاماژەدان بە ناوی دەستگیر کراوەکان وتبووی کە "٢ کەس لە ئەندامانی بەشدار لە بڵاو کردنەوەی هەواڵی هاوڵاتیانی خەڵک سەقز لە میدیا دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی، لە لایەن سەربازانی بێناوی ئیمام زەمانەوە دەستگیر کراون."
ئەو هاوڵاتیانەی کە لە لایەن شارەوانیی سەقزەوە ئاماژەیان پێ کراوە لە ڕۆژی ساڵوەگەڕی ژینا مەهسا ئەمینیدا دەستگیر کراون کە تاکوو ئێستا ناسنامەی سێ کەسیان بە ناوەکانی "فەرزاد ڕەحمەتی"، "مێهران ساعیدی"، و "سیروان حەسەنی" لە لایەن ڕێکخراوەکانی ماڤی مرۆڤەوە لە کوردستان پشت ڕاست کراونەتەوە.
تێبینییەکەت بنووسە