close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

سیامەک نەمازی داوای وەستانەوەی جیهانی کرد بە دژی کۆماری ئیسلامی

۲۸ خەرمانانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
سیامەک نەمازی داوای وەستانەوەی جیهانی کرد بە دژی کۆماری ئیسلامی

سیامەک نەمازی هاوڵاتیی ئێرانی- ئەمریکایی کە ڕۆژی دووشەمە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٢، لەگەڵ چوار هاوڵاتیی ئەمریکایی دیکە لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئازاد کرا، لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی ڕاگەیەندراوێکەوە داوای لە جیهان کرد بەرامبەر سیاسەتی بارمتەگیریی کۆماری ئیسلامی بوەستنەوە.

سیامەک نەمازی لەم ڕاگەیەندراوەدا، ستایشی ئازایەتیی ئەو کەسانەی کرد کە بە هۆی سیاسی و بیروباوەڕەوە لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا بەند کراون و یادی کردنەوە.

ئەو لەم ڕاگەیەندراوەدا نووسی، شادیی لە ڕادەبەدەری من لە پەیوەست بوونەوەم بە بنەماڵەکەمەوە دوای نزیک هەشت ساڵ هاوکاتە لەگەڵ هەستێکی قووڵی حوزن و بێ‌تاقەتی بۆ ئەو زیندانیانەی کە هۆکاری زیندانی کردنیان داخوازیی کەرامەت و ئازادییە، ڕەنگ‌دانەوەی حەقیقەتە، پەرەستینی خوداوەندە یان ژن بوونیانە.

سیامەک نەمازی بە ئاماژەدان بە ٢ هەزار و ٨٩٨ ڕۆژ لەو خولەی کە "دەیتوانی باش‌ترین ڕۆژانی ژیانی بێت"، نووسی، گرینگ‌ترین خواستەکەی ئەمەیە کە وەها ڕووداوێک بۆ هیچ کەس و بنەماڵەیەکی دیکە جارێکی دیکە ڕوو نەداتەوە.

ئەو لە ڕاگەیەندراوەکەی خۆی‌دا ئاماژەی داوە بە ژمارەیەک لە بەندکراوەکان لەوانە ئەحمەدڕەزا جەلالی، نیلووفەر بیانی، سێپیدە کاشانی، هوومەن جۆکار، تاهیر قەدیریان، ئەمیرحوسەین خالقی، سام ڕەجەبی و سێپێهر زیایی کە لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا بەند کراون.

سیامەک نەمازی لە ڕاگەیەندراوەکەی‌دا هەروەها سپاسی جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری ئەمریکای کردووە و نووسویەتی کە دەوڵەتی بایدن بڕیارێکی دژواری بۆ ڕزگار کردنی ئێمە داوە. ئەم لەم ڕاگەیەندراوەدا ڕوو لە بایدن نووسیویەتی: "سپاستان دەکەم کە کۆتاییتان بەم کابووسە هێنا."

بەڕێز نەمازی هەورەها بە ئاماژەدان بە لێدوانەکەی بایدن لە نەتەوە یەک‌گرتووەکان لە نیۆیۆرک لە دوو حەوتووی داهاتوودا داوای لە بایدن کردووە دەست‌پیشخەری بکەن لە ئاستی جیهانی‌دا کە ڕێگری بکرێت لە بارمتەگیریی.

ئەو لە ڕاگەیەندراوەکەی‌دا نووسیویەتی: "ئەگەر جیهانی ئازاد قبووڵی بکات کە کۆمەڵێک ڕێ‌وشوێنی قورس بە دژی ئەوانەی کە ژیانی مرۆڤەکان وەک ئامرازی دانوستان بەکار دەهێنن، بگرێتە بەر، ڕژیمی ئێران و لفەکانی ناچار بە هەڵبژاردنی ڕێگای جیاواز دەکات.

سیامەک نەمازی لە ساڵی ١٣٩٤ لە ئێران‌دا دەستگیر کرا و لە لایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامییەوە بە ١٠ ساڵ زیندان سزا درا.

محەمەد باقر نەمازی، باوکی سیامەک نەمازی لە ساڵی ١٣٩٥ و بە مەبەستی یارمەتیدانی منداڵەکەی چووە ئەمریکا، بەڵام لە ئێران‌دا دەستگیر کرا و دوای دادگایی کردنی بە تۆمەتی "سیخوڕی کردن بۆ دەوڵەتی دژبەر"، ١٠ ساڵ سزای زیندانی کردنی بەسەردا سەپێندرا.

محەمەد باقر نەمازی لە کۆتایی‌دا دوای ٦ ساڵ و بە نێوەنجی‌گەریی وڵاتی عەمان ئازاد کرا و لە ئێران هاتە دەرەوە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

بەردەوامیی دۆخی ئەمنییەتیی سەقز، چارەنووسی نادیاری دەستگیرکراوەکان

۲۷ خەرمانانی ۱۴۰۲
ایران وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
بەردەوامیی دۆخی ئەمنییەتیی سەقز، چارەنووسی نادیاری دەستگیرکراوەکان