close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ئایدا شاکەرەمی: هەڕەشەیان کردووە ئەگەر بچینە سەر مەزاری نیکا دایکم دەستگیر دەکرێت

۲۹ خەرمانانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئایدا شاکەرەمی، خوشکی نیکا شاکەرەمی، لە پۆستێکی‌دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) هەڕەشە کردن لە بنەماڵەکەی لە ئەگەری ئامادە بوون لەسەر مەزاری نیکا شاکەرەمی بڵاو کردەوە.
ئایدا شاکەرەمی، خوشکی نیکا شاکەرەمی، لە پۆستێکی‌دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) هەڕەشە کردن لە بنەماڵەکەی لە ئەگەری ئامادە بوون لەسەر مەزاری نیکا شاکەرەمی بڵاو کردەوە.

ئایدا شاکەرەمی، خوشکی نیکا شاکەرەمی، لە پۆستێکی‌دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) هەڕەشە کردن لە بنەماڵەکەی لە ئەگەری ئامادە بوون لەسەر مەزاری نیکا شاکەرەمی بڵاو کردەوە.

ئەم خوشکە دادخوازە بە ئاماژە کردن بەوەی کە لە حەوتووی ڕابردووەوە کەشی ئەمنییەتی لە دەوروبەری مەزاری خوشکەکەی تووندتر بووەتەوە نووسیویەتی ژمارەیەک لەو هاوڵاتیانەی بە نیاز بوون لە ڕێ‌وڕەسمی ساڵوەگەڕی نیکا ئامادە بن، لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە بانگهێشت، دەستگیر و هەڕەشەیان لێ کراوە. 

ئایدا شاکەرەمی لەم پۆستەدا جەختی کردۆتەوە کە لە لایەن کەسانی نەناسراوە پەیامی هەڕەشەئامێزی بۆ چووە کە "ئەگەر بچینە سەر مەزاری جگەرگۆشەکەمان دایکم دوستگیر دەکرێت و پێیان وتووە باش‌تر وایە بیر لە ئەمنییەتی من کە تاکە کچیم بکاتەوە." 

هەروەها خوشکی نیکا شاکەرەمی وتوویەتی کە لە ئەنجام‌دا "ئیتلاعات" ڕێگەی داوە ڕێ‌وڕەسمی ساڵوەگەڕی نیکا ڕۆژی پێنج‌شەمە، ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، بەڕێوە بچێت، بە مەرجێک "توندوتیژی" ڕوو نەدات.

ئەم لەم پۆستەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ڕێ‌وڕەسمی ئەسپەردە کردن و چلەی خوشکەکەی‌دا، ئەوە هێزە ئەمنییەکان بوون بەرامبەر ئامادەبووان توندوتیژیان بەکارهێنا.

ڕۆژی ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢، و هاوکات لەگەڵ ساڵوەگەڕی کوشتنی حکوومەتی ژینا (مەهسا) ئەمینی، ئاتەش شاکەرەمی پووری نیکا لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی پۆستێک لە لاپەڕەی ئینستاگرامیی خۆی‌دا ڕایگەیاند تەواوی ئەو ڕێگانەی دەگەنەوە بە گۆڕستانی حەیاتەلغەیب شوێنی ئەسپەردە کردنی نیکا داخراوە. 

ئەو نووسیبووی لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە زیان بە مەزاری نیکا گەیەندراوە و هەروەها ئاگردانی بەرد و قاپی ئاوی باڵندەکانیان شکاندووە و ئەو نەمامانەی لە دەوری چێنراون لەناویان بردووە.

گوشار بۆ سەر بنەماڵە دادخوازەکان لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا زیادی کردووە. 

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان‌دا بڵاو کراوەتەوە، ڕۆژی دووشەمە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٢، ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزە ئەمنییەتییەکان چوونەتە ئەو گەڕەکەی ماڵی عیرفان خەزایی لێ بووە" و وێڕای "دڕاندنی بەنێرەکانی ساڵوەگەڕەکەی"، "هۆشداریان داوەتەوە بنەماڵەکەی کە ڕۆژی پێنج‌شەمە "٣٠ی خەرمانان کەسیان" مافی چوونە دەرەوە لە ماڵۆەیان نییە."

ڕۆژی ٣٠ی خەرمانان، یەکەمین ساڵوەگەڕی کوژرانی ئەم گەنجە ناڕازییەیە کە بە هۆی تەقەی فیشەکی جەنگی لە شەهریار گیانی لە دەست دا.

 

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکوتی ناڕازیانی لە ساڵوەگەڕی ژینادا مەحکووم کرد

۲۸ خەرمانانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکوتی ناڕازیانی لە ساڵوەگەڕی ژینادا مەحکووم کرد