close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

بەڕێوەبەرێکی حەوزەی عیلمییە لە زەنجان بە تەقەی فیشەک کوژرا

۲۹ خەرمانانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی ئێران، "حوجەت ئیعتبار"، بەڕێوەبەری حەوزەی عیلمییەی ئیمام سادقی شاری قەیدار، بە هۆی تەقەی کەسێکی چەکدارەوە لە یەکێک لە شارەکانی پارێزگای زەنجان کوژراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی ئێران، "حوجەت ئیعتبار"، بەڕێوەبەری حەوزەی عیلمییەی ئیمام سادقی شاری قەیدار، بە هۆی تەقەی کەسێکی چەکدارەوە لە یەکێک لە شارەکانی پارێزگای زەنجان کوژراوە.
باس لەوە دەکرێت کە هێرشبەرەکە چووەتەوە نێو مزگەوتەکەوە و بە چەکی کۆڵتەوە تەقەی کردووە. لە ئەنجام‌دا پێنج فیشەکی بە بەڕێوەبەری حەوزەکانی عیلمییەی قەیدارەوە ناوە کە ۲ فیشەک بەر سەر و ۳ فیشەکی دیکە لە جەستەی دراوە.

پۆلیسش ڕایگەیاندووە "دوای ڕاگەیاندنی ناوەندی فریاکەوتنی پۆلیس سەبارەت بە ڕووداوێکی تەقەکردن لە یەکێک لە ناوچەکانی شاری سێجاس سەر بە شاری خودابەندە (لە پارێزگای زەنجان)، دەستبەجێ هێزە ئینتیزامییەکان ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون کە لە توێژینەوەکەدا بۆیان دەرکەوتووە بە هۆی ئەم تەقە کردنەوە، کەسێکی تەمەن ٤۰ساڵانی خەڵکی ئەو گەڕەکە بە فیشەک کراوەتە ئامانج و کوژراوە."

سەرهەنگ غەنیمەتی، فەرماندەی ئینتیزامی شاری خودابەندە وتوویەتی: "هێزەکانی پۆلیسی ئەم شارە له دوای دۆزینەوەی بکوژەکە، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ناوەندە دادوەرییەکان دەستگیریان کردووە و دەستیان بە سەرئەو چەکەدا گرتووە کە لەو کردەوە تاوانکارانەدا بەکار هێنرابوو." 

ئەو جەختیشی کردۆتەوە کە "لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان‌دا دەرکەوتووە هۆکاری و ئامانجی کوشتنەکە جیاوازی و کێشەی کەسی" بووە. بەم حاڵەوە هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتی سەراسەری خەڵک لە مانگەکانی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە ڕۆحانییە حکوومەتییەکان بە هۆی تەقە کردن و هێرش بە چەکی ساردەوە کوژراون. جگە لەمەش کۆمەڵێک وێنە لە پەڕاندنی عەمامە لە شارە جیاوازەکانی ئێران بڵاو کراوەتەوە کە ئەمەش چالاکیەکی ناڕەزایەتی هاوتەریب لەگەڵ ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ئەم دواییەی ئێران بوو.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

گەمارۆدانی ٧ کەس و ٤ ناوەندی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە لایەن...

۲۹ خەرمانانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
گەمارۆدانی ٧ کەس و ٤ ناوەندی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە لایەن ئەمریکاوە