close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

بەردەوامیی دۆسیەسازی و سەپاندنی سزای نایاسایی بە سەر مامۆستایان‌دا

۳۰ خەرمانانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بەردەوامیی دۆسیەسازی و سەپاندنی سزای نایاسایی بە سەر مامۆستایان‌دا

شورای هەماهەنگی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێک‌دا، بەردەوامیی دۆسیەسازی بۆ مامۆستایان و داسەپاندنی سزاکانی وەک دەرکردن، خانەنشینی زۆرەملێ، دوورخستنەوە لە خزمەت، دوور خستنەوە لە گرووپ و…. بە دژی مامۆستایان مەحکووم کرد. 

ئەم شورایەی مامۆستایان لە ڕاگەیەندراوەکەی خۆی‌دا بەرامبەر داسەپاندنی سزای خانەنشینیی زۆرەملێ بۆ مامۆستایان کاردانەوەی نیشان دا و هەروەها نووسیویەتی: "لە درێژەی دۆسیەسازییە نایاسایی و مەبەست‌دارەکان بۆ مامۆستای قوتابخانە و زانکۆکان، هاوکاری بەتوانا، ڕۆشنبیر و خۆش ناوی کوردستان، مامۆستای فیزیکی قوتابخانەکانی سەقز، خاتوو "شیلان یوسفی" بە پێشینەی ۲۳ ساڵ وانە وتنەوە، لە دوای دۆسیەسازی و سکاڵای حیراسەتی شار و پارێزگا، بە داسەپاندنی بڕیارێکی نایاسایی کە لە لایەن دەستەی یەکەمی سەرپێچییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی کوردستان دەرکراوە، بە خانەنشینی زۆرەملێ و دوورخستنەوە لە دوو گرووپ مەحکووم کراوە."

لە کۆتایی ئەم ڕاگەیەندراوەی شورای هەماهەنگی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران‌دا، وێڕای مەحکووم کردنی ئەم سزا نایاساییانە، داسەپاندنی سزا یەک لە دوای یەکەکانی وەک دەرکردن، خانەنشینی زۆرەملێ، دوورخستنەوە لە گرووپ، دوورخستنەوە لە خزمەت و… بە دژی مامۆستایان لە لایەن وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانەوە بە هۆی کەشی سەربازی و ئەمنی" زانیوە کە دەستی بەسەر ئەم وەزارەتخانەدا گرتووە. 

هاوکات لەگەڵ نزیک بوونەوە لە ساڵوەگەڕی ناڕەزایەتییەکانی"ژن، ژیان، ئازادی" لە ساڵی ڕابردوو، ئەم شورایە بۆ "ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ئەم ڕەوتەدا" بانگهێشتی مامۆستایانی کردووە. 

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

بەڕێوەبەرێکی حەوزەی عیلمییە لە زەنجان بە تەقەی فیشەک کوژرا

۲۹ خەرمانانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بەڕێوەبەرێکی حەوزەی عیلمییە لە زەنجان بە تەقەی فیشەک کوژرا