close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ڕاگەیەندراوی هاوبەشی خوێندکارانی ١٢ زانکۆی ئێران؛ بەرامبەر سەرکوت خۆڕاگری بکەن

۱ ڕەزبەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۴ خولەکدا
هاوکات لەگەڵ زیاد بوونی گوشارەکان لە سەر خوێندکاران و زانکۆکانی ئێران لە سەروبەندی ساڵی نوێی خوێندن، چالاکانی خوێندکاری ١٢ زانکۆی گەورەی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش‌دا ساڵی نوێی خوێندنیان بە "قۆناغێکی نوێ لە چالاکی و خۆڕاگری" بەرامبەر "هەوڵە سەرکوتکەرەکانی حکوومەت" زانیوە.

جگە لەم ١٢ زانکۆیە، خوێندکارانی زانکۆی هونەرە جوانەکان و زانکۆی هونەری تارانیش لە ڕاگەیەندراوێکی جیادا وێڕای مەحکووم کردنی هەوڵی کاربەدەستە حکوومەتییەکان لە سەرکوتی خوێندکاران‌دا، نووسیویانە: "بە دەنگی بەرزەوە ڕایدەگەیێنن ئەوان ئاواتی پاسیڤی و بێدەنگی زانکۆ و ئێمەی خوێندکار دەبەنە ژێر گڵەوە."

چالاکانی رێکخراوە پیشەییەکانی ١٢ زانکۆی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش‌‌دا بە بۆنەی ساڵی نوێی خوێندنەوە لە ژێر ناوی "ئێمە دەگەڕێینەوە"، نووسیویانە ئەزموونی فرەچەشنی "ویستن، سەرکوت و ڕاوەستان" لە درێژەی ساڵی ڕابردوودا و لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"، "ئێمەی گەیاندۆتە قۆناغێکی نوێی چالاکیی و بەرخۆدان بۆ گەیشتن بە ئایدیاڵەکانمان، کە ڕێ‌وشوێنە سەرکوتگەرییەکانی حکومەت بێ‌سووود دەکات."

لەم ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بە ڕەهەندە بەرینەکانی سەرکوتی زانکۆکان و  ئەکادیمسییەنەکان کراوە و باس لەوە کراوە "لەوانەیە ئێستا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە و لە سەرەتای دامەزراندنەوە، هەوڵی کوشتن و لە ناو بردنی ئاکادیمیسیەنەکان دەدات" و "ئەگەرچی جێگای قامچی" حکوومەت لە شوێنی خۆیەتی بەڵام "برینەکان" لەسەر زانکۆ کاریگەر نییە. 

ئەم ڕاگەیەندراوە سەر لە بەیانی شەمە ١ی مانگی ڕەزبەر لە کاناڵی ڕێکخراوە پیشەییەکانی خوێندکارانی ئێران بڵاو کرایەوە، کە لە لایەن چالاکانی پیشەیی  ١٢ زانکۆ کە بریتین لە "زانکۆکانی تاران، عەلامە، بەهەشتی، خاجە نەسیرەدین توسی، ئەلزەهرا و هەروەها زانکۆی هونەری تاران، زانکۆی یەزد، زانکۆی چەمرانی ئەهواز، زانکۆی ئیسفەهان، زانکۆی نۆشیروانی بابێل، زانکۆی فیردەوسی مەشهەد" واژۆ کراوە.  

خوێندکاران لەم ڕاگەیەندراوەدا بە جەخت کردنەوە لەسەر ئەوەی کە "ناسنامەی خوێندکارکان، واتای وەستانەوە بەرامبەر نادادپەروەرییەکان و هەوڵ دان بۆ دەستەبەر کردنی مافە ڕەواکانیانە"، نووسیویانە "دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لەگەڵ ئەزموونێکی کەڵەکە بوو و درێژەی ڕێگەیەکی بێ‌گەڕانەوە کە بڕیومانە، کاتی وەرگرتنەوە و دووبارە پێناسە کردنەوەی زانکۆ وەک گۆڕەپانێک بۆ بیرکردنەوە و بونیادنانی داهاتوو و خبات بۆ بەدەستهێنانیەتی."

چالاکانی ڕێکخراوە پیشەییەکانی ١٢ زانکۆی گەورەی ئێران لە ڕاگەیەندراوەکەی خۆیان‌دا جەختیان کردۆتەوە کە "لە ئێستادا لە ناو بزووتنەوەی خوێندکاری‌دا نەریت و ئەدەبیاتێک لە حاڵی دروست بوون دایە کە دڕک لە چاوی ستەمکار و ئاگرێکی ڕۆشنانیی بەخشە بۆ ڕێگایەک کە بەرەو داهاتوو گرتوومانەتەبەر." 

جگە لەوە خوێندکارانی لقی هونەری زانکۆی هونەرە جوانەکان و زانکۆی هونەری تاران لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش‌دا بە بۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، وێڕای مەحکووم کردنی هەوڵەکانی کاربەدەستە حکوومەتییەکان لە سەرکوتی خوێندکاران، نووسیویانە: "بە دەنگی بەرزەوە ڕایدەگەیێنن ئەوان ئاواتی پاسیڤی و بێدەنگی زانکۆ و ئێمەی خوێندکار دەبەنە ژێر گڵەوە."

خوێندکارانی هونەر ڕاگەیەندراوەکەی خۆیان بە ناوی "ژن، ژیان، ئازادی" دەست پێ کردووە و لە درێژەدا نووسیویانە "ئێستا دووهەمین ساڵی بزووتنەوەی ئازادیخوازانە و ڕاپەڕینی نەتەوەکانی ئێران بە دژی زوڵم" لە حاڵێک‌دا دەست پێ دەکات کە "زانکۆ لە ژێر تووندترین سەرکوتەکان و گوشارەکان دایە" و بەرپرسە حکوومەتییەکان "لە ترسی ئامادەیی خوێندکاران، دەست پێ کردنی وەرزی نوێی خوێندن دوا دەخەن" بە بانگهێشت و هەڕەشە، هەوڵی ترساندن و بێ‌دەنگ کردنی خوێندکاران دەدەن. 

لە بەشێکی ئەم ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بە شەپۆلی دەرکردنی مامۆستایان و بانگهێشت و دەستگیری خوێندکاران لە "ساڵوەگەڕی مهسا ئەمینی و دەستپێکی ناڕەزایەتییەکانی ژن، ژیان، ئازادی" و لە سەروبەندی "ساڵی نوێی خوێندن" کراوە و هاتووە: "هێچ کام لە ئێمە لەم هەوڵە قیزەونانە، نە دەترسین و نە دوو دڵین لەو ڕێگەی دەستمان پێ کردووە." 

مانگی ڕەزبەر لە حاڵێک‌دا دەستی پێ‌کردووە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لانیکەم ٥ خوێندکاریان لە شارە جیاوازەکانی ئێران دەستگیر کردووە. 

لە نوێ‌ترین بابەت‌‌دا، ئاریتا پاویەر، خوێندکاری زانکۆی مەدەنی ئازەربایجانە کە ڕۆژی پێج‌شەمە ٣٠ی خەرمانان دەستگیر کرا و بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندی تەورێز گوێزراوەتەوە. 

عەلی ڕەزەوی، خوێندکار و وەرگیراوی ساڵی ١٤٠١ی زانکۆی خاجە نەسیرەدین تووسییە کە لە ٢٥ی خەرمانانەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کراوە و لە ئێستادا لە زیندانی فەشافویەدا بەسەر دەبات. 

لە درێژەدا محەمەد وسووقیان، چالاکی خوێندکاری و نوێنەری بەڕێوەبەری شورای پیشەیی زانکۆی زانستی پزیشکی ئیسفەهان ڕۆژی چوارشەمە ٢٩ی خەرمانان دەستگیر کرا. ئەم خوێندکارە پێش‌تر لە لایەن لێژنەی ئینزیباتی زانکۆی ئیسفەهان بەر لە بەڕێوەچوونی کۆ بوونەوەی ئینزیباتی و یەکلایی بوونەوەی بڕیارەکەی، ڕێگری لێ  کراوە بچێتەوە بۆ خابگا. 

فەرهاد حوسەینی، خوێندکاری ماستەری باڵای بەڕێوەبەرایەتی زانکۆی ئازادی زەنجان و هەواڵنێری پێشووی گۆڤاری بایرام، ڕۆژی ٢٨ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە زەنجان دەستگیر کرا. 

لە هەمان کات‌دا بانگهێشتی بەرینی خوێندکاران لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن‌دا درێژەی هەیە  و لە نوێ‌ترین بابەت‌‌دا بە گوێرەی کاناڵی دانشجویان موتەحد، هێزە ئەمنییەتییەکان پێوەندیان بە "دەیان خوێندکاری زانکۆی نۆشیروانی بابێل" گرتووە کە بانگهێشت یا  یان هەڕەشەیان لێ کراوە. 

دەرکردنی سزای "هەڵپەساردن لە خوێندن"، "دوور خستنەوە و گواستنەوەی زۆرەملێ" و "دەرکردن" بۆ خوێندکارانی ناڕازی، "هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەت و ڕێگری کردن لە ژمارەیەک لە ڕێکخراوە خوێندکارییەکان"، شەپۆلی دەرکردنی مامۆستایان و ئەندامانی دەستەی زانستی لە هەواڵەکانی دیکەی دامودەزگا ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی و بەڕێوەبەرانی زانکۆکان بە دژی ناڕەزایەتییەکانی خوێندکاران و مامۆستایانە.  

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

موستەفا تاج‌زادە؛ بە یەکەم دەرفەت و بیانوو ناڕەزایەتیی بەرین‌تر سەرهەڵدەدات

۳۱ خەرمانانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۶ خولەکدا
موستەفا تاج‌زادە؛ بە یەکەم دەرفەت و بیانوو ناڕەزایەتیی بەرین‌تر سەرهەڵدەدات