close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

گواستنەوەی موڕتەزا حەیدەری، برای جەواد حەیدەری بۆ ژووری تاکەکەسی

۳ ڕەزبەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
گواستنەوەی موڕتەزا حەیدەری، برای جەواد حەیدەری بۆ ژووری تاکەکەسی

فاتمە حەیدەری، خوشکی جەواد حەیدەری، یەکێک لە گیان بەخت کردووانی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ئێران ڕایگەیاندووە یەکێک لە برا دەستگیرکراوەکانی بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی قەزوێن گوازراوەتەوە.   

خاتوو فاتمە، ڕۆژی دووشەمە ٣ی ڕەزبەر، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسیویەتی کە هێزەکانی زیندان، موڕتەزا حەیدەری برایان لە "چوارەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردن" لە جێگەی بردن بۆ نەخۆشخانە گواستووتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.

هێزە حکوومەتییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ڕۆژی پێنج‌شەمە ٣٠ی خەرمانان لە سەروبەندی ساڵوەگەڕی کوژرانی جەواد حەیدەری لە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو، بە هێرش کردنە سەر ماڵی جەواد حەیدەری بە شێوەی توند و تیژانە لە ئەندامانی بنەماڵەیان داوە. 

لە کاتی ئەم هێرشەدا، "عەلی پەنا حەیدەری" باوکی جەواد حەیدەری و کوڕەکانی "ڕوحوڵا و موڕتەزا حەیدەری"، لە لایەن هێزەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامییەوە دەستگیر کران. 

"فاتمە حەیدەری"، ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند گوشارەکان بۆ سەر بنەماڵەکەی چڕتر بۆتەوە و وتبووی باوک و دوو براکەی بۆ زیندانی چوبیندەری قەزوێن گواستراونەتووە. 

ئەو چەندین وێنەی نوێی لە هێرشی هێزە حکوومەتییەکان و لێدان و کوتانی بنەماڵەکەی بڵاو کردۆتەوە و وتوویەتی هێزە ئەمنییەکان دەیانەوێت دانپێدانانی زۆرەملێ لە موڕتەزا حەیدەری برا بریندارەکەی وەربگرن.

جەواد حەیدەری ئەندازیاری کشتوکاڵ و یەکێک لە بەشداربووانی بزووتنەوەی  "ژن، ژیان، ئازادی" بوو کە لە ٣١ی خەرمانانی ١٤٠١، لە کاتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان‌دا لە شاری قەزوێن بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا. 

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

بەردەوامیی دەستگیریی سێ چالاکی مافی ژنان لە گیلان، سەرەڕای دانانی بارمتە

۳ ڕەزبەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بەردەوامیی دەستگیریی سێ چالاکی مافی ژنان لە گیلان، سەرەڕای دانانی بارمتە