close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ڕافایل گروسی: ڕازی نین لە پێشوەچوونی ڕێکەوتنی ئێران و ئاژانس

۴ ڕەزبەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
ڕافایل گروسی: ڕازی نین لە پێشوەچوونی ڕێکەوتنی ئێران و ئاژانس

ڕافایل گروسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ جارێکی دیکە نیگەرانی خۆی لە بۆچوونی کۆماری ئیسلامی لە دانوستان لەگەڵ ئاژانس دەربڕی و وتی هێشتا پرسە گرنگەکانی چاودێری و پاراستن بۆ ئێران بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە. 

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، گروسی لە ڕۆژی یەکەمی کۆ بوونەوەی ئاسایی سێ مانگەی ئەم ئاژانسە لێدوانی دا، و وتی لە جێبەجێ کردنی ئەو ڕێکەوتنانەی لە دوایین ڕاگەیەندراوی هاوبەشی ئاژانس و ئێران‌دا لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو دیاری کرابوو  پێشوەچوونی چاوەڕوانکراوەکەی بەدی نەهاتووە.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆمی لە درێژەدا جەختی کردەوە تەنیا "هاوکاری تەواو و ئەنجامی کۆنکرێتە" ئاژانس بە ئەنجام دەگەیێنن کە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ئاشتیخوازانەیە. 

هاوکات لەگەڵ ئەم ڕوون کردنەوانە محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەوی ئەتۆمی ئێرانیش کە لە ویەن بە سەری دەبرد، باسی ئەوەی کرد "کۆماری ئیسلامی ئێران، وەک ئەوەی تا ئێستا نیشانی داوە، لەسەر ئەرکەکانی خۆی بەپێی بەڵێن‌نامەی چاودێری هەمە لایەنە پابەندە". 

ئەو بانگەشەی کرد کۆماری ئیسلامی هەوڵی داوە "ئاژانس بتوانێت بە ئاسانی درێژە بە چالاکییەکانی خۆی بۆ ڕاستی دەرخستن بدات."

هەروەها لە درێژەدا بانگەشەی کرد "سەرجەم مەواد و چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی ئاشکرا و لە لایەن ئاژانسەوە پشتڕاست" کراوەتەوە و بەم هۆیەشەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران "چاوەڕوانیی هەیە" ئاژانس "بێ‌لایەن ون بەپێی ڕاستییەکان" مامەڵە بکات. 

ئەم ڕوون کردنەوانە لە حاڵێک‌دا گەڵاڵە دەکرێت کە پێش‌تر ڕافایل گروسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاندبوو کۆماری ئیسلامی مۆڵەتی چالاکی ژمارەیەک لە "پشکنەرە بەئەزموونەکان"ی ئەم ناوەندە نێودەوڵەتییەی بۆ ڕاستی دەرخستنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران هەڵوەشاندۆتەوە. 

دوا بە دوای ئەم هەوڵانەی ئێران، یەکێتیی ئەورووپا لە ڕۆژی ٢٦ی خەرمانان لە ڕاگەیەندراوێک‌دا بە نیگەرانییەوە داوای لە تاران کرد بە خێرایی بە بڕیارەکەی‌دا بچێتەوە. 

بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕۆژی دووشەمە ٢٠ی خەرمانان لە ڕاپۆرتی خۆی‌دا بە کۆ بوونەوەی وەرزیی شواری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وتبوو دۆخی ڕاستی دەرخستنی بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی بە بەراورد لەگەڵ ڕابردوو خراپ‌تر بووە و لە جێبەجێ کردنی ڕێکەوتنی ساڵی ڕابردوویی نێوان ئێران و ئاژانس‌دا هێچ پێشکەوتن و ئەنجامێکی نەبووە.   

ڕاگەیەندراوی ڕەشەی ١٤٠٢، ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمییە کە لە سەفەرەکی گروسی لە تاران و دیدار ئەو لەگەڵ کاربەدەستە باڵاکانی وزەی ئەتۆمی لە ئێران لە ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو دەرکراوە. 

لەم ڕاگەیەندراوەدا، ئێران بە شێوەی خۆبەخشانە ڕێگەی بە ئاژانس دابوو کە ئەگەر پێویست بکات چالاکییەکانی ڕاستی دەرخستن و چاودێری زیاتر ئەنجام بدات.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

گواستنەوەی موڕتەزا حەیدەری، برای جەواد حەیدەری بۆ ژووری تاکەکەسی

۳ ڕەزبەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
گواستنەوەی موڕتەزا حەیدەری، برای جەواد حەیدەری بۆ ژووری تاکەکەسی