close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

کەیوان ڕەحیمی هاوڵاتیی خەڵکی سەقز دەستگیر کرا

۱۳ ڕەزبەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستی ئێران‌وایەر گەیشتووە لە درێژەی دەستگیریی هاوڵاتیان لە لایەن  ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە، کەیوان ڕەحیمی چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سەقز دەستگیر کراوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستی ئێران‌وایەر گەیشتووە لە درێژەی دەستگیریی هاوڵاتیان لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە، کەیوان ڕەحیمی چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سەقز دەستگیر کراوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستی ئێران‌وایەر گەیشتووە لە درێژەی دەستگیریی هاوڵاتیان لە لایەن  ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە، کیوان ڕەحیمی چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سەقز دەستگیر کراوە.

ئەم دەستگیرییە دوای ئەوە ڕووی داوە کە ئەم هاوڵاتییە ڕۆژی ڕابردوو بە نوێنەرایەتی کۆمەڵێک لە هاوڵاتیانیی شاری سەقز داوای ئازادیی چەند کەس لەوانە هێرۆ قەدیمی، سەمیرا ئەحمەدی، شێرکۆ حیجازی و ئازاد ئەمنیان کردبوو. 

بەڕێز ڕەحیمی لەو فایلە دەنگییەدا کە بڵاو کراوەتەوە، وەک چالاکی مەدنی ناوی دەستگیرکراونی بردبوو کە لە زۆربەی کاتەکان‌دا یاوەر، هاوڕێ و خەمخۆری هاوڵاتیان بوون. 

ئەو لەم فایلە دەنگییەدا دەستگیریی ئەو کەسانەی مەحکووم کردووە و وتوویەتی ئەوان هیچ تاوانێکیان ئەنجام نەداوە و تەنیا لە سەر ڕاپۆرتی هێزە حکوومەتییەکان دەستگیر کراون.

ئەم چالاکە مەدەنییە هەروەها باسی لە ڕۆڵی تێکدەرانەی فەرماندار لە کاتی ئەسپەردەکردنی ژینا ئەمینی و ڕووداوەکانی دوای ئەوە و هەروەها بێدەنگی نوێنەری سەقز و بانە لە کاتی ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردوودا کرد.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ئارمیتا گراوەند؛ "حیجاب‌بانەکان" لە میترۆدا نین، وتووێژی باوکی لەگەڵ "فەراز" سڕدرایەوە

۱۳ ڕەزبەری ۱۴۰۲
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۵ خولەکدا
ئارمیتا گراوەند؛ "حیجاب‌بانەکان" لە میترۆدا نین، وتووێژی باوکی لەگەڵ "فەراز" سڕدرایەوە