close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

کەشی تووندی ئەمنییەتیی لە زاهیدان؛ جێگیرکردنی قەناسە بەدەستەکان لە بەرامبەر موسەلادا

۲۶ خەزەڵوەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، کەشی ئەمنییەتی بە سەر شارەکانی زاهیدان و خاش‌دا زاڵ بووە. هێزە نیزامییەکان بە ئۆتۆمبێلی دژە فیشەک و ماتۆڕەوە بە شێوەی بەرین بە ناو شاری زاهیدان و خاش‌دا دەگەڕان و تەنانەتە قەناسە بەدەستەکان لە بەرامبەر موسەلای شاری زاهیدان‌دا جێگیر کراون.

هەندێک لەو گرتە ڤیدیۆییانە نیشان دەدەن قەناسە بەدەستەکان لە سەر لوتکەی شاخێک لە نزیک موسەلا جێگیر کراون. سەرچاوە خۆجێییەکان بە ماڵپەڕی حاڵ‌وەش کە هەواڵی سیستان و بەلووچستان بڵاو دەکاتەوە، وتووە: "ئەمڕۆ کەشێکی ئەمنییەتی تووند بە سەر زاهیدان‌دا زاڵە و هێزە نیزامییەکان لە ناو شار و بە شەقام و کۆڵانەکان‌دا دەگەڕێن."

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجێییەکان لە سیستان و بەلووچستان، ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، کەشی ئەمنییەتی بە سەر شارەکانی زاهیدان و خاش‌دا زاڵ بووە. هێزە نیزامییەکان بە ئۆتۆمبێلی دژە فیشەک و ماتۆڕەوە بە شێوەی بەرین بە ناو شاری زاهیدان و خاش‌دا دەگەڕان و تەنانەتە قەناسە بەدەستەکان لە بەرامبەر موسەلای شاری زاهیدان‌دا جێگیر کراون.

پێش‌تر کۆمەڵێک گرتەی ڤیدیۆیی لە جووڵەی ئۆتۆمبێلە نیزامی و دژە فیشەکەکان لە ڕێگای زاهیدان بەرەو خاش و لە مەودای نێوان ناوچەی دێهپابید لە سەر لە بەیانی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، بڵاو کرابوویەوە. چەند ڕۆژ لەمەوبەر فەرماندەی ئینتیزامی سیستان و بەلووچستان جێگیرکردنی ئۆتۆمبێلی دژە فیشەکی لەم پارێزگایە لە ژێر ناوی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ تێکدەرانی ئەمنییەت ڕاگەیاندبوو. 

هەندێک لەو گرتە ڤیدیۆییانە نیشان دەدەن قەناسە بەدەستەکان لە سەر لوتکەی شاخێک لە نزیک موسەلا جێگیر کراون. سەرچاوە خۆجێییەکان بە ماڵپەڕی حاڵ‌وەش کە هەواڵی سیستان و بەلووچستان بڵاو دەکاتەوە، وتووە: "ئەمڕۆ کەشێکی ئەمنییەتی تووند بە سەر زاهیدان‌دا زاڵە و هێزە نیزامییەکان لە ناو شار و بە شەقام و کۆڵانەکان‌دا دەگەڕێن."

هەروەها ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاو کراوەتەوە دەریدەخەن بە دەیان کەس لە هێزە نیزامییەکان بە ئۆتۆمبێل و ماتۆڕەوە لە ناو شاری زاهیدان‌دا خەریکی گەڕانن. 

لە هەمان کات‌دا مەولەوی عەبدولحەمید ئیسماعیل‌زێهی، ئیمامی جومعە و جەماعەتی ئەهلی سونەتی زاهیدان ئەمڕۆ لە وتارەکانی نوێژی هەینی‌دا وتی: "دەوترێت بۆ وەرگرتنی دیە گوشار خراوەتە سەر بنەماڵە و نزیکانی گیان بەخت کردووانی هەینی خوێناویی زاهیدان. بابەتێک کە نەریت قبووڵی ناکات و لە هەمان کات‌دا نە شەرعییە و نە یاسایی."

لە دوای سەرکوتی خوێناوی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی زاهیدان لە ٨ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوودا و کوژرانی زیاتر لە سەدان کەس کە بە  "هەینی خوێناوی زاهیدان" ناوی دەرکرد، هەموو هەینییەک ناڕازیان لە دوای نوێژی هەینییەوە، سەرەڕای سەرکوتی تووندی حکوومەت، ناڕەزایەتییەکان بەردەوامە و جەخت لە سەر دادخوازی گیان بەخت کردووانی ناڕەزایەتییەکان دەکەنەوە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

عەلی عەبدی لە گرتووخانەدا مەترسی لەدەستدانی بینایی لە سەرە

۲۶ خەزەڵوەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
عەلی عەبدی لە گرتووخانەدا مەترسی لەدەستدانی بینایی لە سەرە