close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

چارەنووسی نادیاری ئیرن ڕەحمانی، هاوڵاتیی بەهایی و دایکی دوو منداڵ

۱۰ سەرماوەزی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
چارەنووسی نادیاری ئیرن ڕەحمانی، هاوڵاتیی بەهایی و دایکی دوو منداڵ

سەرباری تێپەڕ بوونی زیاتر لە ٢٤ ڕۆژ بە سەر دەستگیر کردنی ئیرن ڕەحمانی (ئێحسانی)، هیچ زانیارییەک لە سەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتە هەڵبەستراوەکانی ئەم هاوڵاتییە بەهایی لە بەر دەست‌دا نییە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە "ئێران‌وایەر"ی وت: "ئیرن دایکی دایکی دوو منداڵئی وردی ٢ و ٤ ساڵانە. درێژە بوونەوەی خولی دەستگیرییەکەی بۆ ئەم دوو منداڵە کەم تەمەنە کە هیچ کات لە دایکیان دوور نەکەوتوونەتەوە، زۆر قورس و گرانە و ئەم دوور کەوتنەوەیە لە ڕەفتار و هەڵسوکەوتی ئەم منداڵانەدا ڕەنگی داوەتەوە. ئیرن لە ماوەی ٢٤ ڕۆژی ڕابردوودا تەنیا دوو جار پێوەندیی تێلێفۆنیی لەگەڵ بنەماڵەکەی‌دا هەبووە."

هێزە ئەمنیەتییەکان لە ١٦ی خەزەڵوەردا هێرشیان کردە سەر ماڵی بابەک زەینەلی لە مێهرشەهری کەرەج و ١٠ هاوڵاتیی بەهایان لە ماڵەکانیان‌دا دەستگیر کرد. یەکێک لەو بنەماڵانەی کە لەم هێرشەدا دەستگیر کران کە ئیرن ڕەحمانی و هاوسەرەکەی ئیمان ئێحسانی بوو. هێزە ئەمنییەتییەکان هاوکات لەگەڵ دەستگیر کردنی ئەم دوو هاوڵاتییە هێرشیان کردۆتە سەر ماڵەکانیان و دوای پشکنینی ماڵەکانیان، هەر دووکیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتەوە.

ئیمان ئێحسانی و سێ کەسی دیکە لە دەستگیر کراوەکان ١٦ی سەرماوەز بە دانانی بارمتە ئازاد کرد. هێزە ئەمنییەتییەکان ئیمان ئێحسانیان بە سەیارەوە لە جادەیەک‌دا بەڕەڵا کردووە و داوای لێ دەکەن بە سەیارەکەی بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە هەر لە بەر ئەمە شوێنی ڕاگرتنی ئەو و باقیی دەستگیر کراوەکان تا ئێستایشی لەگەڵ بێت نادیارە.

تێبینییەکەت بنووسە

کاریکاتێر

پاکسازیی کۆماری ئیسلامی بە درێژایی زەمەن

۱۰ سەرماوەزی ۱۴۰۲
مانا نیستانی
پاکسازیی کۆماری ئیسلامی بە درێژایی زەمەن