close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

دۆخی ناجێگیری "موحسین حاجی محەمەدی" لە زیندان و ڕێگری کردن لە ناردنی بۆ نەخۆشخانە

۱۰ سەرماوەزی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
سەرباری ڕای پزیشکان لە سەر پێویستیی خێرای ئەم بەند کراوە بە دەرمان و ناردنی بۆ نەخۆشخانە، هێشتا بەرپرسانی زیندان خۆیان لە ناردنی موحسن حاجی محەمەدی بۆ نەخۆشخانە دەبوێرن.
سەرباری ڕای پزیشکان لە سەر پێویستیی خێرای ئەم بەند کراوە بە دەرمان و ناردنی بۆ نەخۆشخانە، هێشتا بەرپرسانی زیندان خۆیان لە ناردنی موحسن حاجی محەمەدی بۆ نەخۆشخانە دەبوێرن.
دۆخی ناجێگیری "موحسین حاجی محەمەدی" لە زیندان و ڕێگری کردن لە ناردنی بۆ نەخۆشخانە

فایلێکی دەنگی لە زیندانی ئێڤینەوە بە دەست "ئێران‌وایەر" گەیشتووە کە تێیدا "موحسین حاجی محەمەدی"، زیندانیی سیاسی کە لە ساڵی ١٣٩٧ەوە لە زیندان‌دا بەند کراوە، باس لە ئەشکەنجە لە زیندان، دۆخی ناجێگیری تەندرووستی و گوشارهێنان بۆ سەر بنەماڵەکەی دەکات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بە "ئێران‌وایەر" گەیشتووە، سەرباری ڕای پزیشکان لە سەر پێویستیی خێرای ئەم بەند کراوە بە دەرمان و ناردنی بۆ نەخۆشخانە، هێشتا بەرپرسانی زیندان خۆیان لە ناردنی موحسین حاجی محەمەدی بۆ نەخۆشخانە دەبوێرن.

ئەو هەروەها زیادی کرد کە لە کاتی لێپرسینەوەدا هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەک کراوە. هەورەها باس لە لێدانی ئامپوول بۆ ڕێگری کردن لە خەوتن تا کوتەک و لێدانی قورسی لە کاتی لێپرسینەوەدا دەکات. ئەو وتوویەتی کە بە هۆی ئەشکەنجەکانەوە چۆکی ڕاستی بە سەختی ئازاری پێ گەیشتووە بە جۆرێک کە بە گۆچانیشەوە بە سەختی دەتوانێت ڕێ بکات.

موحسین حاجی محەمەدی، زیندانی سیاسیی بەند کراو لە زیندانی ئێڤین لە بەرواری ١٦ی ڕەزبەری ١٣٩٧ەوە خولی سزا دانەکەی لە زیندان‌دا تێپەڕ دەکات. ئەو لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٦دا لە لایەن دادگای شۆڕشەوە لە بابەت تۆمەتگەلی جۆراوجۆرەوە لەوانە "کۆ بوونەوە و پیلان بە دژی ئەمنییەتی وڵات لە ڕێگەی سەرکردایەتیی گووپێکی تاوانکارەوە بە ناوی سپای جەماوەری و دابین کردنی دارایی ئەم گرووپە بە مەبەستی کاری تێکدەرانە" بە ١٢ ساڵ زیندانی تەعزیری سزا دراوە و ئەم بڕیارە لە قۆناغی پێداچوونەوەدا بۆ ٧ ساڵ و ٩ مانگ زیندان کەم کرایەوە کە بە لەبەر چاو گرتنی کەم کردنەوە و کۆ کردنەوەی سزای ٣ ساڵ و شەش مانگ لەم سزایە جێبەجێ دەکرێت.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

چارەنووسی نادیاری ئیرن ڕەحمانی، هاوڵاتیی بەهایی و دایکی دوو منداڵ

۱۰ سەرماوەزی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
چارەنووسی نادیاری ئیرن ڕەحمانی، هاوڵاتیی بەهایی و دایکی دوو منداڵ