close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

کوشتن و بریندارکردنی ١١٨ کۆڵبەر لە یەک مانگی ڕابردوودا

۱۰ سەرماوەزی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
تەنیا لە مانگی ڕابردوودا لانیکەم ١١٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان‌دا کوژراون یان بریندار کراون.
تەنیا لە مانگی ڕابردوودا لانیکەم ١١٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان‌دا کوژراون یان بریندار کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە مافی مرۆڤییەکانی ئێران، تەنیا لە مانگی ڕابردوودا لانیکەم ١١٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان‌دا کوژراون یان بریندار کراون.

ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ڕۆژی پێنج شەمە ٩ی سەرماوەز ڕایگەیاند کە ئاماری کۆڵبەرە کوژراو و بریندارەکان لە مانگی نۆڤامبردا "١١٨" کەس بووە و نووسیویەتی کە هۆکاری زیاتر لە سەتا ٩٣ی کوژراوەکان و بریندار بوونی کۆڵبەران، "تەقەی ڕاستەوخۆ"ی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە.

ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە جەختی لە سەر ئەوە کردۆتەوە کە لەم مانگەدا، ٨ کۆڵبەر کوژراون و ١١٠ کۆڵبەریش بریندار کراون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، یەکێک لە کۆڵبەرە کوژراوەکان منداڵ بووە و ١٤ کەس لەم ١١٠ کەسەیش منداڵ بوون.

لێکۆڵینەوە لە ئاماری مانگە پێشووەکان نیشانی دەدات کە مانگی نۆڤامبری ٢٠٢٣ لە چاو ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، ژمارەی کوژراوەکان و بریندارەکان لە سەتا ٢٩٣ زیادی کردووە. زۆرترین ئامار لە ناو قوربانیانی کۆڵبەری‌دا بە ٩٣ حاڵەت بەر پارێزگای کوردستان دەکەوێت و پاشان پارێزگاکانی کرماشان بە ٢٢ حاڵەت و ئازەربایجانی ڕۆژاوا بە ٣ حاڵەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، تەقەی ڕاستەوخۆ لە کۆڵبەران لە یەک ساڵی ڕابردوودا زیادی کردووە و ئاماری کوژراوان و بریندار کراوەکانیش ئەم بابەتە دەسەلمێنن. "کۆڵبەر نیووز"، لە تازەترین ڕاپۆرتی ئاماریی خۆی‌دا باسی لە کوشتن و بریندار کردنی سەدان کۆڵبەر بە درێژایی ١٠ ساڵی ڕابردوو دەکات لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەر نیووز، لە ساڵی ٢٠١٢ تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ی زاینی لانیکەم ٥٤٧ کۆڵبەر کوژراون و زیاتر لە ١٦٠١ کۆڵبەریش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامی و ڕووداوە سرووشتییەکانەوە لە کاتی کۆڵبەری‌دا لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی کرماشان، ئازەربایجانی ڕۆژا و کوردستان‌دا بریندار کراون.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

دۆخی ناجێگیری "موحسین حاجی محەمەدی" لە زیندان و ڕێگری کردن لە ناردنی...

۱۰ سەرماوەزی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دۆخی ناجێگیری "موحسین حاجی محەمەدی" لە زیندان و ڕێگری کردن لە ناردنی بۆ نەخۆشخانە