close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

زاهیدان: ڕووخاندنی ماڵی هاوڵاتیانیی بەلووچ لە شیرئاباد لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

۱۰ سەرماوەزی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
زاهیدان: ڕووخاندنی ماڵی هاوڵاتیانیی بەلووچ لە شیرئاباد لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "حاڵ‌وەش"، سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنج‌شەمە ٩ی سەرماوەزی ١٤٠٢، هێزە ئینتیزامییەکان لە ناوچەی شیرئابادی زاهیدان هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی هاوڵاتیانی بەلووچ و بە شێوەی بەرین دەستیان داوەتە ڕوخاندنی ماڵەکانیان.  

لەم ڕووخاندنە بەرفراوانەدا، کە بە هاوکاری هێزەکانی پۆلیس و شارەوانی ئەنجامدرا، سەرەتا کارەبای ئەو ناوچەیە پچڕا، دواتر بە لۆدەر ماڵی هاووڵاتیان وێران کرا.

حاڵ‌وەش لە ڕاپۆەرتەکەی خۆی‌دا پشتڕاستی کردۆتەوە کە لە ئێستادا ئەم شارە لە کەشێکی تووندی ئەمنییەتی دایە و ڕوون نییە هۆکاری ڕووخاندنی ئەو خانووانە چی بووە.

ئەمە یەکەم جار نییە کە خانووی هاوڵاتیانی بەلووچ لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەڕووخێندرێت. پێش‌تر کۆمەڵێک ڕاپۆرت لە سەر  ڕووخاندنی خانووی هاوڵاتیانیی بەلووچ لە شارەکانی میناب و بەندەرعەباس بڵاو کرابووەوە. 

قوتابخانەکانی ناوچەی شیرئابادی زاهیدانیش ماوەیەک لەمەوپێش لە لایەن هێزە ئینتیزامییەکانەوە داخرا و هۆکارەکەیشی، بەڕێوەبردنی قوتباخنەکان لە لایەن ڕۆحانیانی ئەهلی سونەت ڕاگەیەندرابوو. 

شورای پیشەیی مامۆستایانی ئێران، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەو قوتابخانانەی داخراون بڵاو کردبووەوە کە دەوترێت لانیکەم ٤٠٠ قوتابی هەژار تێیدا دەیانخوێند. ئەم شورایە جەختی کردبووەوە کە مامۆستایانی ئەم قوتابخانەیە کە "مووچەیەکی کەمیان"وەردەگرت، "لە کار دەرکراون". 

شواری پیشەیی مامۆستایانی ئێران لە زمانی بنەماڵەی یەکێک لە قوتابیانەوە نووسی "لە ناوچەی شیرئاباد چەند قوتابخانەی سەرەتایی نا حکوومەتی داخراون و وێڕای هەڕەشە کردن لە مامۆستایان وتبوویان هۆکاری داخستنی قوتابخانەکان "چاکسازی" بووە. 

داخستنی قوتابخانە نا حکوومییەکان لە سیستان و بەلووچستان لە حاڵێک‌دا ئەنجامی گرتووە کە بەپێی وتەکانی نوێنەری سیستان و بەلووچستان لە شورای باڵای پارێزگاکان، ساڵانە ٣٠٪ ی قوتابیانی ئەم پارێزگایە بە هۆی کۆمەڵێک کێشەوە لەوانە نەبوونی خزمەتگوزاری قوتابخانە و تێچووی میلیۆنییەوە ناچارن واز لە خوێندن بهێنن.

"فاروق  عەزیمی" وتوویەتی ئەم ژمارەیە چووەتە سەر ئەو ١٥٠ هەزار قوتابییەی لە خوێندن بەجێماون و ئەمە، ئاگادارییەکی جدی و زۆر مەترسی دارە بۆ پارێزگای سیستان و بەلووچستان. 

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

کوشتن و بریندارکردنی ١١٨ کۆڵبەر لە یەک مانگی ڕابردوودا

۱۰ سەرماوەزی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کوشتن و بریندارکردنی ١١٨ کۆڵبەر لە یەک مانگی ڕابردوودا