close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا گەڵاڵەی بلۆکە کردنی ٦ میلیارد دۆلاری ئێرانی پەسەند کرد

۱۰ سەرماوەزی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا گەڵاڵەی بلۆکە کردنی ٦ میلیارد دۆلاری ئێرانی پەسەند کرد

مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا گەڵاڵەیەکیان بۆ بلۆکە کردنی ٦ میلیارد دۆلار لە داراییەکانی ئێران کە لە پێوەندی‌دا بە ئازادیی پێنج زیندانیی ئەمریکایی لابرا بوو، بە هۆی دەوری کۆماری ئیسلامی لە هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسڕائیل پەسەند کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاسوشیتدپرێس، گەڵاڵەی یاسایی دابین نەکردنی داریی بۆ تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی کە لە لایەن مایکێل مەک کاڵ، ئەندامی کۆماری خوازی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکاوە پێشکەش کرابوو، ڕۆژی پێنج شەمە ٩ی سەرماوەز و بە ٣٠٧ دەنگی ئەرێنی لە بەرامبەر ١١٩ دەنگی نەرێنی پەسەند کرا.

چاوەڕێ دەکرێت ئەم گەڵاڵەیە کە ئامانجەکەی ڕێگری کردنە لە گواستنەوەی پارە بۆ ئێران بە هۆی "دەوری تاران لە هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسڕائیل"ەوە بێت و لە لایەن کۆماری خوازەکانی ئەمریکاوە پشتیوانی لێ کراوە، لە سێنای ئەمریکادا تاوتوێ بکرێت.

بەپێی ئەم گەڵاڵەیە هەورەها بڕیارە کە دەربارەی هەموو دەوڵەت یان تاکێکەوە کە لە وەدیهێنانی گواستنەوەی پارەدا دەوریان دەبێت، گەمارۆ بدرێن.

شایانی باسە کە هەموو نوێنەرانی کۆماری خواز، جگە یەک کەس و ٩٠ کەس لە نوێنەرانی دێمۆکرات پشتیوانیان لەم گەڵاڵەیە کردووە.

مەک کاڵ کە سەرۆکی کۆمیتەی پێوەندییە دەرەکییەکانی مەجلیسی ئەمریکایە، هەر لەم بارەوە وتی: "بەم ناسەقامگیرییەوە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌دا، دواین کارێک کە دەبێت بیکەین ئەمەیە کە ئەگەری دەستڕاگەیشتن بە شەش میلیارد دۆلار بە حکوومەتێک بدەین کە لایەنگری تیرۆریزم لە ناوچەکەدایە."

ئەو دێمۆکراتانەی کە دژی ئەم گەڵاڵەن، بە ئاماژەدان بەمەی کە ٥ ئەمریکایی بە بۆنەی گۆڕینەوەی زیندانییەکان لەگەڵ ئێران‌دا ئازاد کراون، دەڵێن کە بڕیاری گواستنەوەی پارە بۆ ئێران لە جێگەی خۆی دایە.

لە کۆتاییەکانی مانگی پووشپەڕی ئەم ساڵ‌دا، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند کە گۆڕینەوەی پێنج زیندانی لە بەرامبەر پێنج زیندانیی ئەمریکایی‌دا، ئەنجام دراوە. هاوکات قەتەریش بە ئێران و ئەمریکای ڕاگەیاند کە دەوری شەش میلیارد دۆلار پارەی ئازاد کراوی ئێران لە سویسەوە گوازراوەتەوە بۆ قەتەر.

بەرپرسانی دەوڵەتی بایدن بۆ نموونە ئانتۆنی بلینکێن، لە کاردانەوەدا بە ناڕەزایەتییەکان لەمەڕ ئازاد کردنی ئەم پارانە جەختی لە سەر ئەوە کردبوەوە کە دەوڵەتی ئەمریکا چاودێریی چۆنییەتی خەرجی کردنی ئەم پارە لە لایەن ئێرانەوە دەکات تا تەرخان بکرێت بۆ خەرجییە "مرۆڤ دۆستانەکان" بەکار بهێنرێت.

لە بەرامبەردا، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی وتیان کە ئەم سەرچاوانە بەپێی ڕەزامەندیی خۆیان بەکار دەهێنن.

بەپێی نووسینی ئاسۆشیتێدپرێس، گەڵاڵەی بلۆکە کردنی دووبارەی ٦ میلیارد دۆلار لە داراییەحکانی ئێران بۆ ئەوەی کە بگۆڕێت بۆ یاسا، لە مەجلیسی سێنا دەخرێتە ڕوو، بەڵام بە لە بەرچاو گرتنی ئەمەی کە زۆرینەی ئەم مەجلیسە بە دەست دێمۆکراتەکانەوەیە، ئەستەمە کە ئەم گەڵاڵەیە لە سێنادا پەسەند بکرێت.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

زاهیدان: ڕووخاندنی ماڵی هاوڵاتیانیی بەلووچ لە شیرئاباد لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

۱۰ سەرماوەزی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
زاهیدان: ڕووخاندنی ماڵی هاوڵاتیانیی بەلووچ لە شیرئاباد لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە