close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

دەستگیریی دوو مامۆستای ئایینی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە بۆکان

۱۳ سەرماوەزی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دەستگیریی دوو مامۆستای ئایینی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە بۆکان

لە درێژەی گوشاری هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ڕۆحانییەکان و مامۆستایانی ئەهلی سونەت لە ئێران، دوو مامۆستای ئایینیی کورد لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە شاری بۆکانی سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا دەستگیر کراون.

ماڵپەڕی کوردپا، ڕۆژی یازدەهەمی سەرماوەزی ١٤٠٢ لە ڕاپۆرتێک‌دا باسی لەوە کردووە کە "مامۆستا حەسەن ئەمینی"، ئیمام جومعمەی مزگەوتی گوندی "مڵاڵەر"ی سەر بە بۆکان و "مامۆستا مەحیەدین محەمەدزادە"، ئیمان جومعەی گوندی "نەوبار"ی سەر بە شاری بۆکان بە دەستی هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەم شارە دەستگیر کراون.

بەپێی نووسینی کوردپا، دەستگیر کردنی ئەم دوو مامۆستا ئایینییە بەبێ بریاری دادگا ڕووی داوە و بەدواداچوونەکانی بنەمای ئەم دوو هاوڵاتییە سەبارەت بە چارەنووسی نادیاریان تاکوو ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

لەم دوو مامۆستایە، مامۆستا مەحیەدین محمەدزادە پیشتر ئیمان جومعەی گوندێک بووە لە شاری دیواندەرە کە لە بەفراباری ١٣٩٣دا لە سەر بڕیاری ناوەندی گەورەی ئیسلامیی ڕۆژاوای ئێران بە دوورخستنەوە لە ئیامەت و دەر کردن لەم گوندە سزا درابوو.

دوای دەسپێکی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە ئێران، گوشاری حکوومەتی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ڕۆحانیان و مامۆستایانی ئایینیی ئەهلی سونەت لە شارەکانی کوردستان و هەروەها سیستان و بەلووچستان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و تاکوو ئێستا ژمارەیەکی زۆر لەم ڕۆحانیانە  بە هۆکاری سیاسی دەستگیر کراون و سزای زیندانیان بۆ دەرکراوە.

لە دوایین نموونەی ئەم گوشارانە بە دژی مامۆستایانی ئایینیی ئەهلی سونەت لە کوردستان، ڕۆژی ٧ی سەرماوەزی ئەم ساڵ، "مامۆستا حوسەین عەلیمورادی"، بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئایینیی "ئیبراهیم خەلیلوڵا"ی سنە، لە لایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدانەوە بە شازدە مانگ زیندان سزا درابوو.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا گەڵاڵەی بلۆکە کردنی ٦ میلیارد دۆلاری ئێرانی پەسەند کرد

۱۰ سەرماوەزی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا گەڵاڵەی بلۆکە کردنی ٦ میلیارد دۆلاری ئێرانی پەسەند کرد