close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

کوردستان و هەڵبژاردنی مەجلیس؛ هێڵکی گەورە لە نێوان دەوڵەت و خەڵک‌دا

۱۳ سەرماوەزی ۱۴۰۲
تارا اورامی
خوێندنەوەی وتارە لە ۵ خولەکدا
یەکێکی دیکە لە هاولاتیانی کوردیش بە هاوڵاتی پەیام‌نێری "ئێران‌وایەر" دەڵێت: "لەم مەجلیسەی ئێستادا تاقە پڕۆژە یاسایەکیش نییە لە بەرژەوەندیی خەڵک‌دا بێت. تەنانەت دوای ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردوو گاردەکەیان بەرامبەر بە خەڵک تووندتر کردۆتەوە، ئەوە لە پڕۆژە یاسای حیجاب و عەفاف و ئەوەیش لە یاسای خانەنشینی."

"مێهدی فەرشادان"، یەکێک لە شەش نوێنەرەکەی ئێستای پارێزگای کوردستان، لە قۆناغی یەکەم‌دا شایستەییەکەی ڕەت کراوەتەوە. ئەو لە خولی پێشوو و ئەم خولەی ئێستادا نوێنەرایەتیی بازنەی "سنە، دیواندەرە و کامیاران"ە. هەواڵی ڕەت کردنەوەی شایستەییەکەی لە لایەن فەرشادان خۆیەوە لە پەڕەی تێلێگرامییەکەی‌دا، بەبێ ئاماژەدان بە هۆکاری ڕەت کردنەوەی شایستەییەکەی بڵاو کردەوە.

یەکێک لە لاوانی خەڵکی سەقز دوای بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"، ئێستا پەیوەست بووە بە ڕیزی بایکۆت کارەکانی هەڵبژاردن: "من وەک گەنجێک لە چەند خولی ڕابردووی سەرۆک کۆماریی و مەجلیس خۆم لە ئاو و ئاگر دەدا کە یەک کەسیش بووبێت دەنگ بدات، ئەویش بەو بەربژێرانەی کە پێم وابوو دەتوانن کاریگەرییان هەبێت، بەڵام بینیمان کە لە هەندێک شوێن‌دا تەنانەت نەبوونیشیان باش‌ترە لە بوونیان؛ کەواتە ئەم جارەیان خۆم بە ئاو و ئاگردا دەدەم کە یەک کەسیش بووبێت دەنگ نەدات."

هەواڵەکانی دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شورای ئیسلامی لە حاڵێک‌دا لە لایەن خەڵکەوە ئیهمال کراوە کە دەوڵەتیش وەک کارگێڕی هەڵبژاردن بە بیانووی ئەوەی کە هەموو کاروبارەکان بە شێوەی سیستماتیک بەڕێوە دەچن، ڕووبەری نهێنی کاری و ڕێگری لە میدیایی کردنەوەی شەفافی بەرفراوان‌تر کردووە. ئیهمال کردنی بیروڕای گشتی بەرامبەر هەڵبژاردنی مەجلیس و پڕڕەنگ بوونەوەی هێلی نێوان حکوومەت و خەڵک، بە ئاسانی دەکرێت لە ناو خەڵکی کوردستانیش‌دا ببینین.

***

"قسە لە سەر ئیکس ئان ئیگرێک نیە، قسە لە سەر ئەمەیە کە ئەم خولە بارودۆخێکی زۆر جیاوازمان تێپەڕ کرد و بەپێی ئەم دۆخە، هەر کەسێک لە هەڵبژاردن‌دا بەشداریی بکات نەک بەرامبەر بە خەڵک، بەڵکوو بەرامبەر بە خۆیشی ناپاکیی کردووە و ئەمەمان لە بیر بێت کە ساڵی ڕابردوو هەر لەم ڕۆژانەدا، ئەوەی بە سەر ئێمەدا زاڵ و باڵادەست بوو حکوومەتی سەربازی بوو."

لە میانەی هاوینی ئەم ساڵ‌دا هەڵبژاردنی مەجلیسی دوازدەهەم دەستی پێ کرد و بەپێی پلانە پێشوەختە ئامادە کراوەکان، ناونووسییە پێشوەختەکان لە ١٦ی گەلاوێژەوە دەستی پێ کرد و ئێستا دوای "ڕاگەیەندنی پلەبەندیی ڕەت کردنەوە یان پەسەند کردنی شایستەیی بەربژێرەکان"، کاری هەڵبژاردن گەیشتۆتە قۆناغی "هەڵسەنگاندنی شایستەیی بەربژێرەکان دوای وەرگرتنی ڕای لێژنەی ناوەندی چاودێری". لە ڕۆژی ١٩ی خەزەڵوەردا، ئەم ڕاگەیەندراوە ڕوو لە بەربژێرەکان بنەماكەی پەسەند، ئاشکرا یان ڕەت کردنەوەی شایستەییەکانی باس کردووە و ناوی ژمارەیەک لە نوێنەرانی مەجلیسی شۆڕشگێرانەی لە بوارە جۆروجۆرەکان‌دا ڕاگەیاندووە.

لەم نێوانەدا بەڵام بیروڕای گشتی بۆچوونێکی جیاوازی هەیە کە پێش هەموو شتێک، دەگەڕێتەوە بۆ گوێ پێنەدان و ئیهمال کردنی دەرەنجامێک کە ڕادەگەیەندرێت. بە تایبەت لە کوردستان‌دا کە ساڵێک بوو پڕ لە ماتەم و تووندوتیژی و هێشتا زۆربەی چالاکان و گەنجانی ناڕازی لە زیندانەکان تووند کراون. تەنانەت وەک ئەوەی لە زمانی یەکێک لە هاوڵاتیانی خەڵکی سەقزەوە لە دەسپێکی ڕاپۆرتەکەدا خوێندتانەوە، گرووپێک لە خەڵک بەشداریی لە هەڵبژاردن بە "ناپاکی"یش وەسف دەکەن.

یەکێکی دیکە لە هاولاتیانی کوردیش بە هاوڵاتی پەیام‌نێری "ئێران‌وایەر" دەڵێت: "لەم مەجلیسەی ئێستادا تاقە پڕۆژە یاسایەکیش نییە لە بەرژەوەندیی خەڵک‌دا بێت. تەنانەت دوای ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردوو گاردەکەیان بەرامبەر بە خەڵک تووندتر کردۆتەوە، ئەوە لە پڕۆژە یاسای حیجاب و عەفاف و ئەوەیش لە یاسای خانەنشینی."

دەنگی ناڕەزایەتی و قەبارەی سەرکوت دەکرێت لە دوو توێی قسەکانی خەڵک لە کوردستان‌دا هەست پێ بکەین. تەنانەت گوێ پێ نەدان و ئیهمال کردنی مەترسیی پڕڕەنگی نێوان خەڵک و دەوڵەت، لە پێوەندی‌دا بە ڕەت کردنەوەی شایستەیی

بەربژێرەکانیش بەرچاو دەکەوێت.

دوایین دۆخی نوێنەرانی کوردستان

"مێهدی فەرشادان"، یەکێک لە شەش نوێنەرەکەی ئێستای پارێزگای کوردستان، لە قۆناغی یەکەم‌دا شایستەییەکەی ڕەت کراوەتەوە. ئەو لە خولی پێشوو و ئەم خولەی ئێستادا نوێنەرایەتیی بازنەی "سنە، دیواندەرە و کامیاران"ە. هەواڵی ڕەت کردنەوەی شایستەییەکەی لە لایەن فەرشادان خۆیەوە لە پەڕەی تێلێگرامییەکەی‌دا، بەبێ ئاماژەدان بە هۆکاری ڕەت کردنەوەی شایستەییەکەی بڵاو کردەوە.

لە لایەکی دیکەوە هەندێک لە میدیاکان باسیان لە پەسەند کردنی شایستەیی "بێهزاد ڕەحیمی"، نوێنەری سەقز و بانە وەک نوێنەری ڕەخنەگری دەوڵەت کردووە. ئەمە لە حاڵێک دایە کە کەم‌تر کەسێک ڕەحیمی بە ڕەخنەگری دەوڵەت دزانێت. ئەو لە نزیک‌ترین نوێنەران بەم دەوڵەتە بووە؛ چ لە کاتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری کە لە ستادی "ئیبراهیم ڕەیسی"دا ئامادە بوو و پیرۆزبایی سەرۆک کۆمارییەکەی لێ کرد و چ ئەو کاتەی کە دوای کوشتنی "ژینا (مەهسا) ئەمینی" لە باتی داخوازی و داواکاری سەبارەت بە چۆنیەتیی کوشتنی ژینا و لەگەڵ کەوتنی ناڕازیان، سپاسی هاوخەمیی سەرۆک کۆماری و باقیی لێپرسراوانی حکوومەتی کرد.

لە کوردستان‌دا پێنج بازنەی هەڵبژاردن  و شەش کورسیی نوێنەرایەتی هەیە. واتە بازنەی "سنە، دیواندەرە و کامیاران"، "سەقز و بانە"، "مەریوان و سەوڵاوا"، "قوروە و دێولان" و لە کۆتایی‌دا "بیجاڕ" و هەڵبەت بازنەی سنە، دیواندەرە و کامیاران دوو کرسیی هەیە و بازنەکانی دیکە هەر کامە یەک کورسیان هەیە.

بازنەی سەقز و بانە، دووهەمین بازنەی پڕ حەشیمەتە دوای بازنەی سنە، دیواندەرە و کامیاران، بەڵام ئەم بازنەیە بە ٤٠ خوازیاری بەربژێرییەوە، کەم‌ترین ناونووسی هەبوو لە ناو پێنج بازنەی هەڵبژاردنی پارێزگاکەدا. ئەمە بە مانای بەشداری کردنی زۆر کەمی خوازیارانی بەربژێریی ئەم بازنەیە کە دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردوو لەم شارەدا و هەر ئەمە دەتوانێت هێمایەک بێت لە سەر ئەگەری بەشداریی هەرە کەمی خەڵک لە هەڵبژاردنی مانگی ڕەشەمەدا.

یەکێک لە لاوانی خەڵکی سەقز دوای بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"، ئێستا پەیوەست بووە بە ڕیزی بایکۆت کارەکانی هەڵبژاردن: "من وەک گەنجێک لە چەند خولی ڕابردووی سەرۆک کۆماریی و مەجلیس خۆم لە ئاو و ئاگر دەدا کە یەک کەسیش بووبێت دەنگ بدات، ئەویش بەو بەربژێرانەی کە پێم وابوو دەتوانن کاریگەرییان هەبێت، بەڵام بینیمان کە لە هەندێک شوێن‌دا تەنانەت نەبوونیشیان باش‌ترە لە بوونیان؛ کەواتە ئەم جارەیان خۆم بە ئاو و ئاگردا دەدەم کە یەک کەسیش بووبێت دەنگ نەدات."

مەگەر لێپرسراوانی خۆجێیی چیان کردووە؟

پێ دەچێت دوای سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان لە ساڵی ڕابردوودا، هەڵوێست گرتنەکانی ئەو کاتی لێپرسراوانی خۆجێیی لە بێ متمانەیی و ئیهمال کردنی بیروڕای گشتی لە هەڵبژاردنی ئەم خولەی مەجلیس‌دا دەوری تایبەتیان هەیە. بۆ نموونە لە خولەکانی پێشوودا، شارەوانیی شاری سەقز داوای لە خاوەن متمانەکانی ئەم شارە دەکرد تا لیستی ناوی کەسە جێ متمانەکان بۆ پێکهێنانی لێژنە کارگێڕییەکان کە ئەرکیان هەڵسەنگاندنی شایستەیی بەربژێرەکانیان لە ئەستۆیە، پیشکەش بکەن و دوای پێکهێنانی ئەم لێژنانە، ناوەکانیان میدیایی دەکرانەوە. بەڵام ئەم خولە ئەم بابەتە بەم جۆرە نەبوو و شارەوان کەسانی نزیک لە دەوڵەت و حکوومەتی بانگهێشت کردووە و لە ناویان‌دا، ئەندامانی لێژنەی کارگێڕیان هەڵبژاردووە.

لە لایەکی دیکەوە، ئەندامانی لێژنەی کارگێڕیش بۆخۆیان حەزیان لە بڵاو کردنەوەی ناوەکانیان نییە. باس لەوە دەکرێت کە ئەمە بە هۆی کاردانەوەی ئەگەرداری خەڵکە بەرامبەریان. خەڵکیش لە سەر ئەو باوەڕەن کە لە ساڵەکانی ١٣٩٦، ١٣٩٨ و ١٤٠١دا حکوومەت بەبێ هیچ سەرنجێک بە داخوازییەکانیان دەستی دایە قەڵت و بڕ و کوشتاری ڕەخنەگران و ناڕازیان. ئێستا هاوکاریی کردنی هەندێک کەس وەک لێژنەی کارگێڕی لەگەڵ دەوڵەت و حکوومەت لە هەڵبژاردن‌دا، لە ڕوانگەی ئەوانەوە بە "سڕینەوەی خوێن" هەژمار دەکرێت.

وەک ئەو گەنجەی کە بە "ئێران‌وایەر" دەڵێت: "ئەگەر دەبینین کە ئەم ڕۆژانە ژمارەیەک کەس چالاک بوونەتەوە و ڕەخنە لە دۆخی ژیان و بژێویی خەڵک دەگرن، دەبێت بزانین کە لەبەر خەڵک نییە، بەڵکوو لە بەر ئەمەیە کە خۆیان جێگایەکی دیکە بگرن ئەگینا لە کاتی ناڕەزایەتییەکان‌دا هەر ئەم کەسانە دەیانتوانی ناڕەزایەتیی دەرببڕن، ئەویش نەک لە بابەت دۆخی ژیان و بژێوی، بەڵکوو لە قەڵت و بڕ و ئەو کوشتارەی کە هەموو ڕۆژێک ڕوویان دەدا."

بەڵام سەرباری هەموو ئەمانە، پێ دەچێت کە دەوڵەت وەک هەمیشە بەرامبەر خەڵک کەمتەرخەم بێت و ئامانجەکەی لە ڕێگەی شاردنەوەی زیاترەوە وەدی دەهێنێت. کەس ژمارە و ناسنامەی ناونووس کراوان و هەروەها چۆنیەتیی پەسەند و ڕەت کردنەوەی شایستەییەکانی لە بەر دەست‌دا نییە.

سەرباری نەبوونی شەفافییەت لە لایەن دەسەڵات و یادەوەریی دەستەجەمعیی خەڵک لە یەک ساڵی ڕابردوودا، لێژنەی کارگێڕی و شارەوان، بە سێ مانگ پیش هەڵبژاردن خەڵک بانگهێشت دەکەن بۆ دیاری کردنی چارەنووسی خۆیان. بەڵام ئەم بانگهێشتە پێ دەچێت کە بێ وڵام بمێنێتەوە و دەوڵەت بە یارمەتیی شورای نیگابان، مجلیسێکی شۆڕشگێڕتری نزیک لە خۆی پێکبهێنن.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ڕاپۆرتی هەنگاو لە دەستگیریی بەرینی هاوڵاتیان؛ دەستگیریی ١١٨ هاوڵاتی لە یەک مانگ‌دا

۱۳ سەرماوەزی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
ڕاپۆرتی هەنگاو لە دەستگیریی بەرینی هاوڵاتیان؛ دەستگیریی ١١٨ هاوڵاتی لە یەک مانگ‌دا