close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ زیندان سزا درا

۱۴ سەرماوەزی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و یەکێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی کولتووری- کۆمەڵایەتیی نۆژین لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە ١١ ساڵ زیندانی تەعزیری سزا درا.

ئەم هەواڵە ڕۆژی دوازدەی سەرماوەزی ١٤٠٢ لە لایەن سەیوان ئیبراهیمییەوە لە ڕێگەی لاپەڕەی ئینستاگرامییەکەی خۆی‌دا بڵاو کراوەتەوە. بڕیاری ئەم سزایە لەم دواییانەدا و لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر محەمەد کەرەمی دەر کراوە و ڕۆژی شەمە یازدەهەمی سەرماوەزی ١٤٠٢ بە سەیوان ئیبراهیمی ڕاگەیەندراوە کە بەو پێیە ئەم مامۆستای زمانی کوردییە لە بابەت تۆمەتەکانی "پێکهێنانی گرووپ و دەستە بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی وڵات" بە ١٠ ساڵ زیندان و بە تۆمەتی "پروپاگاندا بە دژی کۆماری ئیسلامی" بە ساڵێک زیندان و لە سەر یەک بە یازدە ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.

ئەم سزایە سەرەتاییە و ئەگەر لە دادگای پێداچوونەوەدا پەسەند بکرێت، زۆرترین سزا واتە ١٠ ساڵ لە سزایەی بەسەردا ساق دەکرێتەوە و دەبێت جێبەجێ بکرێت.

سەیوان ئیبراهیمی، هۆکاری ئەم بڕیاری سزادانەی گەڕاندۆتەوە بۆ ئەندامەتیی لە ئەنجومەنی نۆژین، بڵاو کردنەوەی وێنەی گیان بەخت کردوانی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پێوەندیی لەگەڵ میدیایەک بە ناوی کورد تی ڤی، پشتیوانیی لە هاوسەرەکەی، زارا محەمەدی، یەکێکی دیکە لە ئەندامانی ئەنجومەنی نۆژین و هەروەها قبووڵ نەکردنی ئەمان نامە و پەشیمان نەبوونەوە لە چالاکییەکانی لە کاتی نارەزایەتییە سەراسەرییەکانی ١٤٠١دا.

ئەو کە یەکێک بووە لە دەستگیر کراوانی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ١٤٠١، لە بەرواری ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠١دا بۆ دووهەین جار لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شاری کامیاران دەستگیر کرابوو و لە کۆتایی‌دا لە مانگی ڕێبەندانی ١٤٠١دا بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە زیندان ئازاد کرابوو.

پێش ئەمە سروە پوورمحەمەدی و ئیدریس مینبەری، دوو ئەندامی دیکەی ئەنجومەنی نۆژینیش بە ١٠ ساڵ و ١١ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو کە هەر هەموویان لە کاتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی‌دا دەستگیر کرابوون و بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرابوون.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

یەکەم خەڵاتی ساڵانەی "جەماڵ نەبەز" لە بەرلین بەخشرایە زارا محەمەدی

۱۳ سەرماوەزی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
یەکەم خەڵاتی ساڵانەی "جەماڵ نەبەز" لە بەرلین بەخشرایە زارا محەمەدی