close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

گیان‌لەدەست‌دانی قوتابییەکی بەلووچ بە هۆی "لێدان و کوتەکی" هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

۲۳ سەرماوەزی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
ماڵپەڕی مافی مرۆڤی "حال‌وەش" کە هەواڵەکانی تایبەت بە سیستان و بەلووچستان ڕووماڵ دەکات، ڕۆژی چوارشەمە ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٢، ڕایگەیاند قوتابییەکی قۆناغی پێش زانکۆ کە پێش‌تر لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای شاری زابۆل دەستگیر کرابوو گیانی لە دەست داوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ١٢ی خەرمانانی ١٤٠٢، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای زابۆل "مەحمود ڕەخشانی"، تەمەن ١٩ساڵان و قوتابی قۆناغی پێش زانکۆیان دەستگیر کردووە و لە گرتووخانە بە شێوەی تووندوتیژانە لە سەریان داوە. 

ئەم گەنجە تەمەن ١٩ ساڵانە بە هۆی ئەو لێدانانەی کە لە سەری دراوە بێهۆش بووە و پاش سێ مانگ لە کۆمادا بوون و مانەوە لە بەشی تایبەتی نەخۆشخانەی ئەمیرەلموئمنینی زابۆل ، ڕۆژی ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠٢ گیانی لە دەست دا. 

حال‌وەش لە زمانی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بنەماڵەی مەحموود ڕەخشانی نووسیویەتی: "مەحموود قوتابیی قۆناغی پێش زانکۆی قوتابخانەی شەهید حوسەینی لە شەقامی باقری زابۆل بوو کە ڕۆژی ١٢ی خەرمانان هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا هێرشیان کردە سەر ماڵی باوکی و بە بێ بڕیاری دادگا وتبویان لە دژتان ڕاپۆرت دراوە و ئێوە چەکتان هەیە، بەڵام لە دوای پشکنینی ماڵەکەیان کاتێک هیچیان نەدۆزییەوە، مەحموودیان برد و لە گرتووخانە ئەشکەنجەیان دابوو بۆ ئەەوەی چەکەکەیان پێبدات. بە هۆی ئەو لێدانانەی لە سەری مەحموود درابوو تووشی تەزووی مێشک بوو و لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لە گرتووخانەوە گوزرابووەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەمیرولموئمێنین."

هەروەها ئەم سەرچاوە ڕوونی کردۆتەوە کە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای شاری زابۆل لە دوای کوژرانی مەحموود ڕەخشانی ، بنەمەڵەکەیان مەجبوور کردووە کە بە بێ سکاڵا و بەدوداچوونی دادوەری ڕەزایەت بدەن و بابەتەکە فەرامۆش بکەن، ئەگینا تەرمەکەیان پێ نادەنەوە. 

لە ئەنجام‌دا بنەماڵەی ئەم گەنجە ڕەزایەتنامەکەیان واژۆ کردووە و دوای تێپەڕ بوونی ٥ کاتژمێر و وەرگرتنی بەڵێن‌نامە تەرمەکەیان پێ داونەتەوە و هەڕەشەیان لێ کراوە میدیایی نەکەنەوە. 

تەرمی مەحموود ڕەخشانی ڕۆژی چوارشەمە ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٢ ئەسپەردە کرا. 

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

داواکاریی ساڵح نیکبەخت لە شارەوانیی ستراسبورگ؛ ناونانی شەقامێک بە ناوی ژیناەوە

۲۳ سەرماوەزی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
داواکاریی ساڵح نیکبەخت لە شارەوانیی ستراسبورگ؛ ناونانی شەقامێک بە ناوی ژیناەوە