close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

هۆشداریی وەزیری بەرگری؛ دەریای سوور ناوچەی کۆنتڕۆڵ کراوی ئێمەیە

۲۳ سەرماوەزی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی بڕیاری وڵاتە یەکگرتووەکان بۆ پێکهێنانی گرووپێکی زەربەتی دەریایی بە مەبەستی پاراستنی ئەمنییەتی کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سووردا، وەزیری بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوەدا بەم هەواڵە جگە لە هۆشداریدان، وتوویەتی "بێ گومان کەس ناتوانێت لە ناوچەیەک‌دا کە کۆنتڕۆڵمان بە سەرییەوە هەیە، مانۆڤر بدات."

محەمەد ڕەزا ئاشتیانی، وەزیری بەرگریی دەوڵەتی ئیبراهیم ڕەیسی، ڕۆژی پێنج شمە ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠٢ بە میدیاکانی ئێرانی وت کە بە بڕوای ئەو "ناوچەکە، چیتر بەرگەی ئەوە ناگرێت کە کەسێک تێیدا لەمە زیاتر هاتوچۆ بکات و بەریەک کەوتینی هێزەکانی لێ بکەوێتەوە. ئەمانەیش بێ گومان کارێکی وەها ناکەن و ئەگر بیانەوێت ئەم بێ عەقڵییە بکەن لەگەڵ کێشەی زۆر گەورە و گراندا بەرەوڕوو دەبنەوە."

ئاشتیانی لە درێژەدا بانگەشەی ئەوەی کرد: "دەریای سوور بە ناوچەی ئێران دادەنرێت و بێ گومان کەس ناتوانێت لە ناوچەیەک‌دا کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئێمە دایە، مانۆڤر بدات."

بانگەشەکەی ئەم بەرپرسەی کۆماری ئیسلامی لە حاڵێک دایە کە دەریای سوور لە نێوان سعوودیا و میسر و سوودان و ئریترە و یەمەن هەڵکەوتووە و ئێران هیچ کەنارێکی لەم دەریایەدا نییە.

دوای هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر غەزە لە وڵامی هێرشە ترسناکەکەی گرووپی تووندڕەوی حەماسەوە بۆ سەر خاکی ئەم وڵاتە، حوسییەکانی یەمەن کە لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، لە دوو حەوتووی ڕابردوودا دەستیان کردووە بە نائەمن کردنی بابولمەندب لە دەریای سوور بەرامبەر کەشتییە بازرگانییەکان.

ئەوان لەم ماوەیەدا جگە لە ڕاگەیاندنی پشتیوانیی لە حەماس، باقیی گرووپە نیابەتییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی، ئەو کەشتیانەی کە لە ڕوانگەی ئەوانەوە لە خزمەت بەرژەوەندییەکانی ئیسڕائیلدان یان بەرەو ئەم وڵاتە دەڕۆن، لە دەریای سوور یان گەرووی بابومەندب دەکەنە ئامانجی هێرشەکانیان.

هاوکات لەگەڵ بەردەوام بوونی هێرشەکانی یمەن لە دەریای سووردا، هەواڵدەریی ڕۆیتێرز ڕۆژی چوارشەمەیش ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە کە بەلەمێکی خێرای حوسییەکان بە نزیک بوونەوە لە نەوتکێشێک کە بە پەرچەمی دوورگەکانی ماڕشاڵەوە دەڕۆیشت، تەقەیان لێ کردووە و دواتر دوو یان سێ مووشەکیان ڕوو لەم نەوتکیشە تەقاندووە.

لە کاردانەوە بەرامبەر هەوڵی حوسییەکان بۆ "نائەمن کردن"ی گەرووی پڕ لە هاتوچۆی بابولمەندب بۆ هەموو کەشتییە بازرگانییەکان کە بەرەوە ئیسڕائیل دەڕۆن، بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وتوویەتی کە واشینگتۆن بۆپ پێکهێنانی گرووپێکی زەربەتی دەریایی بە مەبەستی بەرقەرار کردنی ئەمنییەتی هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور لەگەڵ لانیکەم ١٢ وڵات‌دا ڕاوێژ و دانوستانی کردووە.

بە گوتەی بەرپرسانی ئەمریکایی، لە هەندێک ڕیگا بۆ بەرفراوان کردنەوەی هێزی زەربەتی چەند نەتەوەیی سەت و پەنجا و سێوەن کە لە وڵاتی بەحرەین‌دا جێگیر کراون. گرووپی زەربەتی چەند نەتەوەیی ١٥٣ لە ٣٩ وڵات پێکهاتووە.

لە لایەکی دیکەوە، ئەرتەشی ئیسڕائیلیش سەر لە بەیانیی ڕۆژی چوارشەمە ڕایگەیاند کە چوار یەختی خۆی "بۆ یەکەم جار بەرەو دەریای سوور" بەڕێ کردووە.

قسەکانی وەزیری بەرگریی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە "کۆنتڕۆڵ"ی ئێران بە سەر دەریای سوورەوە لە حاڵێک‌دا باسی لێوە دەکرێت کە حوسەین ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ لە وتووێژ لەگەڵ سی بی ئێس نیووزدا، هەر چەشنە پێوەندییەکی ئێرانی بە هێرشی حوسییەکان لە دەریای سووردا ڕەت کردبوەوە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

هەڵوەشاندنەوەی یەک لایەنەی ڕەوادید لە لایەن ئێرانەوە بۆ ٣٣ وڵات

۲۳ سەرماوەزی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
هەڵوەشاندنەوەی یەک لایەنەی ڕەوادید لە لایەن ئێرانەوە بۆ ٣٣ وڵات