close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

برینداربوونی لانی کەم ٢٠ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە نەوسوود

۷ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
برینداربوونی لانی کەم ٢٠ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە نەوسوود
برینداربوونی لانی کەم ٢٠ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە نەوسوود

بە پێی ڕاپۆڕتێکی ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی "هەنگاو"، لانی کەم "٢٠ کۆڵبەر"ی خەڵکی شارەکانی داڵاهۆ، سەوڵاوا، مەریوان، پاوە، جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون. هەروەها کۆڵ و کەلوپەلی ئەم کۆڵبەرانە لەلایان ئەو هێزانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئێوارەی شەوی شەممە ٥ی ڕەشەممەی ١٤٠٢ (٢٤ی فێبریوەری ٢٠٢٤) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری نەوسوودی سەر بە پارێزگای کرماشان بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لانی کەم ٢٠ کۆڵبەر بریندار بوونە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەم کۆڵبەرانە سەر، سک، پشت، دەست، پێ و شوێنەکانی دیکەیان بەر ساچمەی هێزە سنوور پارێزەکانی ئێران کەوتووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی و تیمار کردن، بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە گواستراونەتەوە.

تاکوو ئێستا ناسنامەی ١٧ کەس لەو کۆڵبەرە بریندارانە ئاشکرابووە کە بریتین لە "محەممەد مورادی، بێهنام خەسرەوی، حوسێن بەهرامی، ئەحسەن حوسێنی و تۆفیق ئەحمەدی خەڵکی شاری جوانرۆ، موبین کەرەمی، میلاد ڕۆستەمی، فەرزاد ڕۆستەمی و ئەمیر ڕەحمانی خەڵکی داڵاهۆ، ئاڕمان ڕەحمانی، مەحموود کەرەمی و مەیسەم ئەمینی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، کاوە و مەهدی خەڵکی شاری مەریوان، فەواد فەیزی و یەحیا نووری خەڵکی شاری سەوڵاوا و هەروەها مەیسەم ڕۆستەمی خەڵکی پاوە".

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

تەقینەوەی مین بوو بە هۆکاری برینداربوونی هاووڵاتییەک لە گیەڵان

۷ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
تەقینەوەی مین بوو بە هۆکاری برینداربوونی هاووڵاتییەک لە گیەڵان