close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

تەقینەوەی مین بوو بە هۆکاری برینداربوونی هاووڵاتییەک لە گیەڵان

۷ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
مینێکی چێندراو
مینێکی چێندراو

بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێندراو، هاووڵاتییەکی کۆچەریی خەڵکی شاری گیەڵانی سەر بە پارێزگای کرماشان بەسەختی بریندار بووە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاپۆڕتێکدا لەم بووارەوە ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی شەممە، ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، هاووڵاتییەک لە ناوچەی "بەسارات"ی سەر بە شاری گیەڵان، بەهۆی تەقینەوەی تەقەمەنییە بەجێماوەی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق بەسەختی بریندار بووە.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆڕتە ئەم هاووڵاتییە کۆچەرییە دەموچاو و دەست و لاقی بەسەختی بریندار بووە و بە مەبەستی تیمارکردن و چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە بیست ڕۆژ بەر لە ئێستا هەواڵنێری فەرمی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئیرنا لە هەواڵێکدا ڕایگەیاندبوو کە سێ هاووڵاتی گیەڵانی بەهۆی تەقینەوەی مین برینداربوونە.

ئێران یەکێک لەم وڵاتانەیە کە زیاترین ژمارەی مینی چێندراوی هەیە و بەشێکی زۆریان پاشماوەی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراقن و بەشێکیشیان بۆ بەرئەنگاربوونەوە لەگەڵ حیزبە دژبەرەکان چێندراون.

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

سزای زیندانی مێهدی یەراحی بوو بە بەستنی پاوانەی ئەلیکترۆنی

۷ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
سزای زیندانی مێهدی یەراحی بوو بە بەستنی پاوانەی ئەلیکترۆنی