close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

کۆڵبەرێکی سەقزی لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی ئێراندا گیانی لەدەست دا

۷ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کۆڵبەرێکی سەقزی لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی ئێراندا گیانی لەدەست دا

لە ئەنجامی تەقەی هێزە سنوور پارێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ناوچەی سنوورییە هەنگەژاڵەی شاری بانە لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق، کۆلبەرێک گیانی لەدەست دا.

کۆلبەرنیوز کە بە تایبەتی تیش دەخاتە سەر هەواڵەکانی گرێدراوی کۆڵبەر و کاسبکارانی سەر سنوور، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەشەمە (٢٦ی فێبرییە)، هێزەکانی "هەنگی مەرزی" کۆماری ئیسلامیی ئێران، تەقەیان لە ژماریەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا کۆلبەرێک بەناوی "جەعفەر فەرەجی" گیانی لەدەستداوە.

ئاژانسی هەواڵی کوردپا دەڵێت کە ناوبراو خەڵکی گوندی "دەورەقەڵا" سەر بە سەقزە و تەمەنی ٤٠ ساڵە و خێزاندارە و دوو منداڵی هەبووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی لە شاری بانە گواستراوەتەوە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی شەممە ٥ی ڕەشەمەش، دەیان کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی نۆسوودی سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کرانە ئامانج و لە ئەنجامدا لانیکەم ٢٠ کۆلبەر بە ساچمە بریندار بوون.

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

زیندانییەکی سیاسی کورد وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە گوشار و ئەشکەنجە کۆتایی بە...

۷ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
زیندانییەکی سیاسی کورد وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە گوشار و ئەشکەنجە کۆتایی بە گیانی خۆی هێنا