close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

کوژران و بریندار بوونی ٦٧ کۆڵبەر لە مانگی فێبریوەری ٢٠٢٤

۱۱ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کوژران و بریندار بوونی ٦٧ کۆڵبەر لە مانگی فێبریوەری ٢٠٢٤

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، بە بڵاوکردنەوەی ئامارێک دەڵێت کە، لە مانگی فێبریوەری ساڵی ٢٠٢٤دا، لانی کەم ٦٧ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان کوژراون یان بریندار بوون کە ٨٥٪ ی حاڵەتەکان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بوونەتە قوربانی. ئەم ئامارە بە بەراورد لەگەڵ مانگی ڕابردوو ١٧ حاڵەت واتە ٣٤٪ بەرز بووەتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ماوەی ئەو مانگەدا ٤ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٦٣ کۆڵبەریش بریندار بوون. هەروەها، لانی کەم٢ منداڵی خەڵکی شارەکانی بۆکان و دیواندەرە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون. زیاترین قوربانی لە سنوورەکانی پارێزگای کرماشان تۆمارکراوە کە ٣٦ حاڵەت بووە.

 

هۆکاری گیانلەدەستدان یان بریندار بوون؛

تەقەی ڕاستەوخۆ: ٥٧ حاڵەت (٣ کوژراو و ٥٤ بریندار) ٨٥٪ کۆی گشتی حاڵەتەکان.

لێدان و کوتان لە لایان هێزە چەکدارەکانەوە: ١ حاڵەت (١ بریندار) ١.٥٪ کۆی گشتی حاڵەتەکان.

بەربوونەوە لە شاخ: ٤ حاڵەت (٤ بریندار) ٦٪ کۆی گشتی حاڵەتەکان.

سەرمابردوویی: ١ حاڵەت (١ کوژراو) ١.٥٪ کۆی گشتی حاڵەتەکان.

ڕووداوی هاتووچۆ: ٤ حاڵەت (٤ بریندار) ٦٪ی کۆی گشتی حاڵەتەکان

 

جیاکردنەوەی ئامار بەپێی پارێزگاکان؛

پارێزگای کرماشان: ٣٦ حاڵەت (٣٦ بریندار)

پارێزگای کوردستان (سنە): ٢٧ حاڵەت (٣ کوژراو و ٢٤ بریندار)

پارێزگای ئورمیە: ٤ حاڵەت) ١ کوژراو و ٣ بریندار )

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

سیاسەت

بایکۆتی بەرچاو لە سەقز و ساختەکاری لە هەڵبژاردن‌دا

۱۱ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بایکۆتی بەرچاو لە سەقز و ساختەکاری لە هەڵبژاردن‌دا