close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

کۆڵبەرێکی بریندار بە ناوی ئەتا حوسێنی، بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا

۲۵ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
کۆڵبەرانی کورد لە شاخە سنوورییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان
کۆڵبەرانی کورد لە شاخە سنوورییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان

ئێوارەی ڕۆژی پێنج‌شەممە ٢٤ی ڕەشەممە، لاوێکی کۆلبەر خەڵکی گوندی "بڵبزان"ی سەر بە پاوە، بەهۆی سەختی برینەکانیەوە، لە نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان گیانی لەدەست دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هاواڵدەری کوردپا، ڕۆژی چووارشەممە ١٦ی ڕەشەممە، ئەم کۆڵبەرە ٣٢ساڵە بە هۆی تەقەی چەکدارانی حکومەتی لە سنووری "شووشمی"، لەلای سنگیوە بە سەختی بریندار بوو.

ئەم کۆڵبەرە سەرەتا بۆ چارەسەری پزیشکی گواسترایەوە دەرمانگەی نۆسود و بەهۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی قودسی پاوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان گواسترایەوە.

ئەتا حوسێنی نزیکەی ٣٢ ساڵ تەمەنیەتی، خێزاندارە و منداڵێکی هەیە.

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

یاسرحوسێنی بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری کامێران گواستراوەیەوە

۲۵ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
یاسرحوسێنی بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری کامێران گواستراوەیەوە