close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

بانگهێشتکردن و لێپرسینەوە لە ستافی فیلمی "دانە انجیر مقدس"

۱۲ گوڵانی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بەشێک لە ستافی بەرهەمهێنەری فیلمی "دانە انجیر مقدس" لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگهێشتکراون، لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرا و ڕۆیشتن بۆ دەرەوەی وڵاتیان لێ قەدەغە کراوە
بەشێک لە ستافی بەرهەمهێنەری فیلمی "دانە انجیر مقدس" لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگهێشتکراون، لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرا و ڕۆیشتن بۆ دەرەوەی وڵاتیان لێ قەدەغە کراوە

دوای ئەوەی فیلمی "دانە انجیر مقدس" (بە فارسی) دروستکراوی "محەممەد ڕەسووڵ‌ئۆف" لە بەشی کێبڕکێی فێستیڤاڵی فیلمی کەن هەڵبژێردرا، بەشێک لە ستافی بەرهەمهێنەری ئەم فیلمە سینەماییە لە ماوەی حەفتەی ڕابردوو و ئەم حەفتەیەدا لەلایەن کاربەدەستان بانگهێشت، لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرا و ڕۆیشتن بۆ دەرەوەی وڵاتیان لێ قەدەغە کرا.

"بابەک پاکنیا" پارێزەری دادگا، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس (تویتەری جاران) نووسیویەتی: "بەشێک لە هەوڵدەرانی سازکردنی فیلمی سینەمایی "تۆوی هەنجیری پیرۆز" دروسکراوی محەممەد ڕەسووڵ ئۆف، لە ماوەی حەفتەی ڕابردوو و ئەم حەفتەیەدا لەلایەن کاربەدەستان بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە.

بەشێک لە هەوڵدەرانی ئەم فیلمە چوونە دەرەوەی وڵاتیان لێ قەدەغە کراوە و بەپێی وتەکانیان، دوای چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوە، داوایان لێکراوە کە داوا لە دەرهێنەر بکەن فیلمەکە لە فێستیڤاڵی کەن بکشێنێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە تا ئێستا ڕوون نییە محەممەد ڕەسووڵ ئۆف کە لە ساڵی ٢٠١٧وە چوونە دەرەوەی وڵاتی لێ قەدەغە کراوە و دۆسیەیەکی نوێی لە دادگای شۆڕش هەیە، ئایا دەتوانێت بۆ بەشداریکردن لە پیشان دانی فیلمەکەی بۆ فێستیڤاڵی کەن بچێت یان نا.

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

توماج ساڵحی مافی پەیوەندی تەلەفۆنی لێ زەوتکراوە

۱۱ گوڵانی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
توماج ساڵحی  مافی پەیوەندی تەلەفۆنی لێ زەوتکراوە