close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە بانە

۱۹ گوڵانی ۱۴۰۳
ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەد قادری" بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە سنووری "گڵەسوورە"ی ئەم شارە گیانی لەدەست دا
ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەد قادری" بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە سنووری "گڵەسوورە"ی ئەم شارە گیانی لەدەست دا

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەد قادری" کوڕی حاجی ساڵح و خەڵکی گوندی "شوێ" سەر بە شاری بانە، بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە سنووری "گڵەسوورە"ی ئەم شارە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی پاسەوانی سنوور بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا تەرمی ئەم هاووڵاتییە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە. جێگای ئاماژەیە، محەممەد قادری خێزاندار و باوکی پێنج منداڵ بووە.

تێبینییەکەت بنووسە

کەمینە ئاینییەکان

هێرشی کەسانی نەناسراو بۆ سەر گۆڕستانی پەیڕەوانی ئایینی بەهایی

۱۹ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
هێرشی کەسانی نەناسراو بۆ سەر گۆڕستانی پەیڕەوانی ئایینی بەهایی