close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

لەسێدارەدانی سێ زیندانی کورد و دوو زیندانی بەلووچ

۲۱ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لەسێدارەدانی سێ زیندانی کورد و دوو زیندانی بەلووچ
لەسێدارەدانی سێ زیندانی کورد و دوو زیندانی بەلووچ

بەپێی هەواڵی بڵاوکراوەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج‌شەممە ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣ی هەتاوی، حوکمی لەسێدارەدانی لانیکەم سێ زیندانی کورد لە زیندانی ورمێ جێبەجێ کراوە.

حەسەن عەڕەبی (ئەنبی) زیندانی خەڵکی گوندی ئەنبی سەر بە ناوچەی تەڕگەوەڕ، عەبدوڵڵا حەسەنزادە خەڵکی گوندی یەنگجە سەر بە ناوچەی سۆماوبرادۆستی ورمێ و حەسەن چوپانی زیندانی خەڵکی پیرانشار، هەر سێ کەس بە تاوانی پێوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لە زیندان بوون و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشێک لە ماڵپەڕەکانی هەواڵی مافی مرۆڤی، سەبارەت بە ئەگەری لەسێدارەدانی "خسرەو بەشارەت"، زیندانی عەقیدەتی کوردی بەندکراو لە زیندانی قزڵحەسار، هەواڵیان دابوو.

بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ١٦ی گوڵان، خسرەو بەشارەت زیندانی عەقیدەتی مەحکوم بە ئێعدام کە لە ڕۆژی ١٢ی گوڵان، هاوکات لەگەڵ لەسێدارەدانی "ئەنوەر خزری"، یەکێک لە هاودۆسیەکانی بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابۆوە، لەگەڵ بنەماڵەکەی چاو پێکەوتنی هەبووە.

بە شێوەی باو دوای دوایین چاوپێکەوتن، لە هەر ساتێکدا مەترسی لەسێدارەدانی زیندانییەکە هەیە.

پێگەی هەواڵی حاڵ‌وەحش کە هەواڵی هاووڵاتیانی بەلووچ بڵاودەکاتەوە، ڕۆژی چووارشەممە ١٩ی گوڵانی ١٤٠٣ی هەتاوی، سەبارەت بە لەسێدارەدانی لانیکەم دوو زیندانی بەلووچ هەواڵیدا کە بەبێ زانیاری بنەماڵەکانیان لە زیندانی کەهنوج سەر بە پارێزگای کرمان لەسێدارە دراون.

ئەم دوو زیندانییە کە ناسنامەی ئەوان عەبدوڵڵا ئەزبەکزەهی تەمەن ٣٦ ساڵە و خەڵکی زاهیدان و خودابەخش هووتی تەمەن ٣٧ ساڵە خەڵکی گوندی گەزوی شاری خاش ڕاگەیێندراوە، هەر دووک بە تاوانی  ماددە هۆشبەرەکانەوە حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرابوو و بەبێ زانیاری بنەماڵەکانیان لە زیندانی کەهنوج سەر بە پارێزگای کرمان لەسێدارە دراون.

حاڵ‌وەحش بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار سەبارەت بەم زیندانییانە نووسیویەتی: "عەبدوڵڵا لە ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە شاری کەهنوج بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا و خودابەخش لە ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی لە نزیک فاریاب بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ئینقلابی کەهنوج سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا و ڕۆژی ڕابردوو لە بەندی گشتی یەکی زیندانی کەهنوج لە دیوەکانی ٦ و ١ بۆ دیوی تاکەکەسی گواسترانەوە و سەرلەبەیانی ڕۆژی چووارشەممە حوکمی ئێعدامی هەردووک زیندانی بەبێ زانیاری بنەماڵەکانیان جێبەجێ کرا.

"ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران" لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژی پێنج‌شەممە ١٣ی گوڵان بڵاو کراوەتەوە، ڕایگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی لە نێوان ٢٨ی خاکەلێوە تا ١١ی گوڵان، هەر پێنج کاتژمێر جارێک کەسێکی لە سێدارە داوە.

تێبینییەکەت بنووسە

کەمینە ئاینییەکان

عەبدوڵلا بەرزگەر، مامۆستایەکی ئایینی لە ناوچەی سەردەشت دەسبەسەر کرا

۱۹ گوڵانی ۱۴۰۳
عەبدوڵلا بەرزگەر، مامۆستایەکی ئایینی لە ناوچەی سەردەشت دەسبەسەر کرا