close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ئەردۆغان دەڵێت کە زیاتر لە هەزار ئەندامی حەماس لە تورکیە چارەسەری پزیشکی وەردەگرن

۲۴ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئەردۆغان لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە ئیستانبۆڵ
ئەردۆغان لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە ئیستانبۆڵ

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت کە زیاتر لە هەزار ئەندامی گروپی توندئاژۆ و ئیسلام‌خوازی حەماس لە تورکیا چارەسەری پزیشکی وەردەگرن.

بەپێی ڕاپۆڕتی ئاژانسی هەواڵی ئاڵمان، سەرۆک‌کۆماری تورکیا ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی بامەڕی ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی یۆنان ئەو هەواڵەی ڕاگەیاند و گوتیشی کە "ئەندامانی حەماس بۆ بەرگری لە خاک و وڵاتی خۆیان شەڕ دەکەن".

ئەو گوتانەی سەرۆک‌کۆماری تورکیا لە کاتێکدایە کە یەکێتی ئەوروپا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، گروپی حەماس بە تاقمێکی تیرۆریستی هەژمار دەکەن.

ئەردۆغان وردەکاری زیاتری لەبارەی شوێنی برینداربوونی ئەو ئەندامانەی حەماس و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان و هەروەها چۆنیەتی گواستنەوەیان بۆ تورکیای نەخستەڕوو.

ئەردۆغان پێشتریش هەڕەشەی توندی کردبووە سەر دەستەڵاتدارانی ئیسرائیل و تۆمەتباری کردبوون بە "تاوانی شەڕ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی".

سەرۆک‌وەزیرانی ئیسرائیلیش لە وڵامدا گوتبووی کە "ئەردۆغان ئاخرین کەسێکە دەتوانێ باسی غەزە بکات، چوونکە خۆی هاووڵاتیانی کوردی تورکیا کۆمەڵکوژ دەکات".

لە ٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووی زایینییەوە، دووای ئەوەی گروپی حەماس و جەهادی ئیسلامی بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو هێرشیان کردە سەر خاکی ئیسرائیل شەڕی غەزە دەستی پێکردووە. ئیسرائیل دەڵێت کە لە ئەنجامی هێرشەکەی حەماسدا سەرووی دوو هەزار هاووڵاتی کوژراون و ژمارەیەکیش بە دیلگیراون.

دووای ئەو ڕۆژە ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی ویشکانی و ئاسمانی بۆ سەر کەرتی غەزە دەستپێکردووە و تا ئێستا بەردەوامە. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا بەشێکی بەرچاوی ئەو کەرتە وێران بووە و دەگورێت کە زیاتر لە ٣٥ هەزار هاووڵاتی فەلەستینیش کوژراون.

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

چوار هاووڵاتیی کورد بە گشتی سزای ١٦ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا

۲۴ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
چوار هاووڵاتیی کورد بە گشتی سزای ١٦ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا