close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

پەرلەمانی ئێران پشووی ڕۆژانی شەممەی پەسەند کرد

۲۶ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
پەرلەمانی ئێران پشووی ڕۆژانی شەممەی پەسەند کرد
پەرلەمانی ئێران پشووی ڕۆژانی شەممەی پەسەند کرد

نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران ناسراو بە مەجلیسی شوڕای ئیسلامی، دوای مشت‌ومڕێکی زۆر، ڕۆژی شەممەیان وەک دووەم ڕۆژی پشووی حەفتانەی ئێران پەسەند کرد.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چووارشەممە ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاویدا، پێشنیاری پشوو لە ڕۆژانی پێنج‌شەممەدا دەنگی پێویستی نەهێنایەوە و نوێنەرانی پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگ پشووی لە ڕۆژانی شەممەیاندا پەسەند کرد.

حکومەتی ئێران پڕۆژە یاسایەکی بۆ گۆڕینی پشووی فەرمی بۆ پەرلەمان ناردبوو و داوای کردبوو لە پێنج‌شەممە و شەممە یەکێکیان ببێتە ڕۆژی پشووی فەرمی. 

هۆکاری دژایەتیکردنی ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران بۆ پشووی ڕۆژی شەممە، هاوکات بوون لەگەڵ جەژنی ئایینی جولەکەکان بووە.

تەسنیم ئاژانسی هەواڵی نزیک لە دامودەزگا حکومەتییەکان نووسیویەتی، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چووارشەممە عەبدولڕەزا میسری، کە بەڕێوەبردنی پەرلەمانی لە ئەستۆ بووە، ڕای حکومەت سەبارەت بە پشووی ڕۆژی پێنج‌شەممە یان شەممە پرسی و نوێنەری حکومەتی ئیبڕاهیم ڕەئیسی گووتی کە بۆچوونی ئەوان هەمان ئەو شتەیە کە لە پڕۆژە یاساکەدا هاتووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە هیچ باسێک لە پڕۆژە یاساکەدا سەبارەت بە پشووی ڕۆژانی شەممە یان پێنج‌شەممە نەکراوە.

لە کۆتاییدا ڕۆژی چووارشەممە ٢٦ی بانەمەڕ، مەجلیسی شوڕای ئیسلامی بە ١٣٦ دەنگی بەڵێ، ٦٦ دەنگی نەخێر و سێ دەنگی بێ لایەن، لە لایەن نوێنەرانەوە پەسەند کرا.

نوێنەرانی پەرلەمانی یازدەهەم پێشتر بە ١٣٢ دەنگی نەخێر دژی پشووی لە ڕۆژانی پێنج‌شەممەدا دەنگیان دابوو.

لەسەر بنەمای بڕیارنامەی سەرەوە، یەک تێبینی بە مادەی ٨٧ی "یاسای بەڕێوەبردنی خزمەتگوزاریی مەدەنی" زیاد دەکرێت کە بەپێی ئەو، "تەواوی دامودەزگا جێبەجێکارەکان بە گشتی بە بارەگا و پارێزگاکانیشەوە جگە لە یەکەکانی سەربازی، چاوەدێری و ئەمنییەتی و بەشی چالاکی یەکەکانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری وەک نەخۆشخانەکان، ناوەندەکانی چاوەدێری تەندروستی، ناوەندەکانی بێهزیستی، بانکەکان و دامەزراوە وەرزشییەکان پێویستە کاتەکانی کارکردنیان لە پێنج ڕۆژی حەفتەدا، لە ڕۆژی یەکشەممە تا پێنج‌شەممە، ڕێکبخەن".

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

کوژرانی لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری...

۲۵ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کوژرانی لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری بانە