close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی خەڵکی پاوە لە لایەن هێزە ئەمنییەتێکانەوە

۲۸ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئاڕوین ئیقباڵی و سۆهەیب ئیقباڵی (وێنەکە لە کۆڵبەرنیوز وەرگیراوە)
ئاڕوین ئیقباڵی و سۆهەیب ئیقباڵی (وێنەکە لە کۆڵبەرنیوز وەرگیراوە)

دوو هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی "ئاڕوین ئیقباڵی" کوڕی هوشیار و "سۆهەیب ئیقباڵی" کوڕی موزەفەر خەڵکی شاری پاوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

ئاژانسی هەواڵی کوردپا لەو بووارەوە ڕاپۆڕتێکی نووسیوە و بە گێرانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار دەڵێت کە "ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، بە بێ فەرمانی دادگا لە لایەن هێزە ئەمنییەتێکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەتێکانی کرماشان کراون".

هەروەها کۆڵبەر نیوز دەڵێت کە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکار یان تۆمەتە پاڵخراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.لە ڕۆژانی ڕابردوودا جارێکی دیکە شەپۆلێکی نوێی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیانی کورد لە ئێران دەستی پێکردووە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە بانە

۲۸ گوڵانی ۱۴۰۳
کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە بانە