close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

دەستبەسەرکردنی زیاتر لە ٢٥٠ کەس لە شەهریار بە تۆمەتی "شەیتان پەرستی"

۲۸ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دەستبەسەرکردنی زیاتر لە ٢٥٠ کەس لە شەهریار بە تۆمەتی "شەیتان پەرستی"
دەستبەسەرکردنی زیاتر لە ٢٥٠ کەس لە شەهریار بە تۆمەتی "شەیتان پەرستی"

ناوەندی ڕاگەیاندنی پۆلیسی کۆماری ئیسلامی ئێران (فەراجا)، ڕۆژی هەینی ٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، بانگەشەی ئەوەی کرد کە "ئەندامانی تۆڕی شەیتان پەرستی لە شاری شەهریار" دەستبەسەر کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، سێ هاووڵاتی ئەورووپی لەگەڵ زیاتر لە ٢٥٠ کەس لەو پێوەندییەدا دەستبەسەر کراون.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، سەر بە سپای پاسداران، بە گێڕانەوە لە ناوەندی ڕاگەیاندنی فەراجا بڵاویکردەوە: "ئەندامانی تۆڕی شەیتان پەرستی کە ئەندامی ڕێکخراوەیی ئێرانی و ئەورووپییان هەبووە، لە ئۆپەراسیۆنێکی تەکنیکی و پسپۆڕانە لە لایەن ڕێکخراوی ئیتلاعاتی پۆلیسەوە ناسێنران و دەستبەسەرکران".

به پێی ئەم ڕاپۆرته: "لە شوێنی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی شەیتان پەرستی، ١٤٦ کەس پیاو و ١١٥ کەس ژن بە ڕووتی و بە لێدانی سەمبول، هێما و نیشانەکانی شەیتان پەرستی لەسەر دەمووچاو، قژی سەریان، کەپۆ، گوێچکە و بە ئامادەبوونی سێ هاووڵاتی ئەوروپی دەستگیرکران".

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی دیکە لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی

۲۸ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی دیکە لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی