close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی نامەیەک سەبارەت بە توماج سالحی ئاڕاستەی ئێژەیی دەکات

۲۸ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی نامەیەک سەبارەت بە توماج سالحی ئاڕاستەی ئێژەیی دەکات
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی نامەیەک سەبارەت بە توماج سالحی ئاڕاستەی ئێژەیی دەکات

هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی تانەدان لە حوکمی لەسێدارەدانی توماج ساڵحی لە دیوانی باڵای ئێران، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕۆژی پێنج‌شەممە ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، نامەیەکی سەر ئاوەڵا ئاراستەی بەرپرسی دەستەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی کرد و خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان و ئازادکردنی دەستبەجێ و بێ مەرجی توماج ساڵحی بوو.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەم نامەیەدا بۆ مۆحسێن ئێژەیی، جەختی لەوە کردەوە کە تەنیا هۆکاری دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدان بۆ ئەم ڕاپەرە ناڕازییە بەشداریکردنی لە بزوتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" و نووسینە ڕەخنەییەکانی لە سۆشیال میدیا بەرامبەر بە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بووە.

پێڕاگەیشتنی نادادپەروەرانە، بەدوادانەچون بە سکاڵاکانی توماج ساڵحی سەبارەت بە ئەشکەنجەدان لەوانەش تەزووی کارەبا، هەڕەشەی کوشتن، لێدان و کوتانی لەدوای یەک کە بووەتە هۆی شکانی ئێسک و لەدەستدانی سۆمای چاوێکی ئەم هونەرمەندە ناڕازییە و ئەمانە لەو حاڵەتانەن کە ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە ئاماژەی پێکردوون.

هەروەها لەم نامەیەدا جەخت لەسەر پێویستی دابینکردنی چاودێری پزیشکی بۆ توماج ساڵحی، بەدواداچوون بە شێوەی کاریگەر و بێلایەنانە لەگەڵ تۆمەتەکانی پەیوەست بە ئەشکەنجەدان و وڵامدەرکردنی دەسەڵاتداران لەم کارە، کراوەتەوە.

هەروەها ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، داوای کردووە چاوەدێرانی سەربەخۆ دەستیان بەو ڕێوشوێنانە بگات کە دەبێتە هۆی دەرکردنی سزای لەسێدارەدان و هەڵوەشاندنەوەی ئەم سزایە لە ئێران.

هاوکات ییوان ڕی، نوێنەری پەرلەمانی ئەڵمانیا و سپۆنسەری سیاسی توماج ساڵحی، وێڕای بڵاوکردنەوەی هەواڵی تانەدانی پارێزەری توماج ساڵحی لە دیوانی باڵای وڵات، چڕبوونەوەی فشارەکانی لەسەر ناوبراو بە "ترسناک" ناوبرد.

ئەم نوێنەرەی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس، سەبارەت بە دۆخی ئێستای توماج ساڵحی لە زیندان نووسیویەتی: "پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی پچڕاوە و چاوپێکەوتن لەگەڵی پێویستە بە فیلم گرتن بێ. ئەوان هەوڵ دەدەن پیلانی بۆ درووست کەن و لاواز دەریبخەن. ناوبراو ئەم مەرجەی ڕەتکردەوە و ڕێگەی پێنادرێت پەیوەندی بە پارێزەرەکەیەوە بگرێت".

ییوان ڕی، سەپاندنی ئەم فشارانەی هاوکات لەگەڵ سەپاندنی سزای لەسێدارەدانی بۆ توماج ساڵحی "ترسناک" وەسف کرد.

ئەمیر ڕەئیسیان، ڕۆژی پێنج‌شەممە بە کووتنی ئەوەیکە "بەپێی یاسا، دەبێت لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا دۆسیەکە ڕەوانەی دیوانی باڵا بکرێت"، بە ماڵپەڕی "مۆدارا"ی گووت: "هیوادارین ئەم دامەزراوەیە بە پشت بەستن بە یاساکان، حوکمی دەرچوو لە دژی بەڕێز ساڵحی ڕەد بکاتەوە".

ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەیکە بەڕێز ساڵحی دوای دەرچوونی حوکمی لەسێدارەدان تا ئەمڕۆ تەنیا "یەک چاوپێکەوتنی ڕووبەڕووی لەگەڵ باوکی هەبووە"، ڕایگەیاند: "توماج ساڵحی ڕۆژێک دوای ئاگادارکردنەوەی سەبارەت بە حوکمی سەرەتایی، نەیتوانیوە پەیوەندی تەلەفۆنی هەبێت و چاوپێکەوتنی ڕاستەوخۆی دەبێت بە فیلم گرتن بێت".

ئەمیر ڕەئیسیان لە درێژەدا بە باس کردن لەوەیکە بەرپرسانی زیندان ڕایانگەیاندووە کە بۆ "فیلم هەڵگرتن لە چاوپێکەوتنی ڕووبەڕوو فەرمانی دادوەرییان هەیە"، ڕایگەیاند: "دادگای شۆڕشی ئیسفەهان بە شێوەی زارەکی ئاگاداری کردووین کە فەرمانی لەو شێوەیەی دەرنەکردووە".

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

دەستبەسەرکردنی زیاتر لە ٢٥٠ کەس لە شەهریار بە تۆمەتی "شەیتان پەرستی"

۲۸ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دەستبەسەرکردنی زیاتر لە ٢٥٠ کەس لە شەهریار بە تۆمەتی "شەیتان پەرستی"