close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

زیادبوونی دەستبەسەرکردنە ئەمنییەکان لە شارە کوردییەکان

۷ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
مەڕاسمی پرسەی ڕەئیسی لە مەشهەد
مەڕاسمی پرسەی ڕەئیسی لە مەشهەد

دەستبەسەرکردن، بانگهێشت و فشارە ئەمنییەکان لەسەر ئەو هاووڵاتیانەی کە کاردانەوەیان بەرامبەر بە مردنی "ئیبڕاهیم ڕەئیسی" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەبووە، ڕوو لە زیادبوون دەکات.

لە ماوەی یەک حەفتەی ڕابردوودا ئەو گوشارانە لەسەر هاووڵاتیانی کوردی زیاتر بووە و میدیاکانی مافی مرۆڤی هەواڵی دەستبەسەرکردنی هەندێک کەس و چالاکانی کۆمەڵایەتی و سیاسییان بڵاوکردۆتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئێران وایەر و بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، دوو هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی بۆکان و پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

سەرەتا "عومەر بەزغەم" خەڵکی گوندی ترکەش سەر بە پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. ئەم دەستگیرکردنە بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی لە ماڵی ئەم هاووڵاتییە ئەنجامدراوە.

هەروەها لە هەوڵێکی هاوشێوەدا هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "زانا حەسەن‌زادە" لە شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵی خۆی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

سەرچاوە ئاگادارەکان باسیان لەوە کردووە کە دەستبەسەرکردنی "زانا حەسەن‌زادە" بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەتێک سەبارەت بە کوژرانی "ئیبڕاهیم ڕەئیسی" بووە.

پێشتریش میدیاکانی مافی مرۆڤی، باسیان لە دەستگیرکردنی "مەسعود ئەحمەدی" لە شاری مەریوان و دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی یاسوج بە ناسنامەی کورۆش جەلیل، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی کردبوو.

"کورۆش جەلیل" پێشتر لە ڕێکەوتی ٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی پەروەردەکاران و خانەنشینانی یاسوج دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئەم شارە گوازرایەوە، ناوبراو دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا.

هەروەها لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەم هاووڵاتییە لە لایەن لقی ٧ی دادسەرای گشتی و شۆڕشی یاسوج بە چالاکی تەبلیغی دژی نیزام، هاندانی خەڵک بۆ ئەنجامدانی کردەوەی توندوتیژانە، سوکایەتیکردن بە خامەنەیی، سووکایەتیکردن بە خومەینی و پیرۆزییەکانی ئیسلام لە ڕێگەی چالاکی کردن لە ئینستاگرام تۆمەتبار کراوە و دانیشتنی لێکۆڵینەوەی تۆمەتەکانی ناوبراو لە کۆتایی مانگی ڕەشەممە لە دادگای شۆڕشی یاسوج بەڕێوەچوو.

لە درێژەی ئەم دەستبەسەر کردنانە، ڕۆژی چووارشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، "سەلاح سوڵتانی" خەڵکی گوندی "سەروکانی" پیرانشار و "ئەمیر فەقێ" تەمەن ٤٠ ساڵە و خەڵکی گوندی "خورینج"ی ئەم شارە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

هەروەها لە مانگی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی، "مێهدی وەلیزادە" تەمەن ٢٩ ساڵە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵی خۆی بەبێ پێشکەش کردنی بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە، تا ئێستاش سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

تێبینییەکەت بنووسە

ژنان

مامۆستای کورد سومەیە ئەختەرشومار لە کار دەر کرا

۷ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
مامۆستای کورد سومەیە ئەختەرشومار لە کار دەر کرا